دەستگیرکردنی پەنابەران لەتورکیا بەردەوامە تەرمی پەنابەرێکیش دۆزرایەوە

دەستگیرکردنی پەنابەران لەتورکیا بەردەوامە تەرمی پەنابەرێکیش دۆزرایەوە

بالیکسیر:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕیکەوتی ٦/٨/٢٠٢١ لەناوچەی ئەردەک سەر بەشاری بالیکسیر لەلایەن جەندمەی شارەکەوە لە نێو دوو بارهەڵگردا ١٨٠ پەنابەر دەستگیرکران
کە پێک هاتبوون لەپەنابەرانی هەریەک لە ووڵاتانی
١٠٦ پەنابەری پاکستانی
٤٦ پەنابەری ئەفغانی
٢٦ پەنابەری بەنگلادیشی
٢ پەنابەری سووری
گشت پەنابەرەکان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکە کراون تاوەکو ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ووڵاتەکانیان ئەنجامبدرێت

وان:
ئەمڕۆ ڕیکەوتی ٦/٨/٢٠٢١ لەناوچەی مرادیە سەر بەشاری وان لەلایەن شوانێکەوە تەرمی پەنابەرێک دۆزرایەوەو لایەنە ئەمنیەکانی لێ ئاگادار کرایەوە دوای گەیشتی هێزی ئەمنی و تیمی پزیشکی بۆ سەر تەرمەکە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیس تەرمەکە پەنابەرێکی ئەفغانیە وە بۆ مەبەستی توێکاری و هۆکاری مردنەکەی تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارەکە کرا.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *