دەستگیرکردن و رزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

مۆغەڵا: ڕێکەوتی ٧/٢/٢٠٢٢ لەناوچەکانی مارمەریس و داتچا سەر بەشاری مۆغەڵا لە سێ کاتی جیاوازو سێ بەلەمدا ٨٧ پەنابەر ڕزگارکران کە زۆرینەیان پێک هاتبوون لەپەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، سوریا ، بۆرما ) بەپێی لیدوانی پەنابەرە رزگاربوەکان دوای گەیشتنیان بەدوورگەکانی یۆنان دەستگیرکراون وە جگە لەئازاردانی جەستەیی هەرچی پێیان بوە لە جل و بەرگ و پارەو پاسپۆرت و بەڵگەنامە دواتر بەزۆرەمڵێ دیپۆرت سنوری دەریایی تورکیا کراونەتەوە

ئەزمیر: ڕێکەوتی ٧/٢/٢٠٢٢ لەناوچەکانی فۆکا، کارابورون ، دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ٨٠ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوو بۆ دوورگەکانی یۆنان لەهەمان کات و ناوچەشدا ٤٥ پەنابەر رزگارکران کە پێشتر گەیستبوونە دوورگەکانی یۆنان دوستر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دەستگیرکرابوون و دواتر دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابوونەوە

وان: ڕێکەوتی ٧/٢/٢٠٢٢ لەشاری وان ٨ کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانی کردن بەژیانی پەنابەران دەستگیرکران و ڕەوانەی دادگایی شارەکە کران

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *