دەستگیرکردن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی مەرماریس لەدووکاتی جیاوازدا ٤٦ پەنابەر رزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
لەهەمان شارو ناوچە لەڕیکەوتی ٢٢/١٠/٢٠٢١ ٩٤ پەنابەری تر کەلەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە سەرجەمیان ڕزگارکران

ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٢٣/١٠/٢٠٢١ لەناوچەیەکی کەناراویی دەریایی شاری ئەزمیر ٢٢ پەنابەر ڕزگار دەکرێن پەنابەرەکان پێشتر گەیشتبونە سنوری دەریایی یۆنان بەڵام دوای دیپۆرتکردنەوەیان بۆ سنوری دەریایی تورکیا تووشی تێکشکانی بەلەمەکەیان دەبن

ئایدن:
ڕێکەوتی ٢٣/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن لەکاتی پەڕینەوەیان بۆیان دەستگیر کران

چەنەکاڵێ:
ڕیکەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی ئاشیک سەر بەشاری چەنەکاڵێ ٣٥ پەنابەر بۆ مەبەستی پەڕینەوەیان بۆ دوورگەی لیسبوسی یۆنانی بزوینەری کارپێکەری بەلەمەکەیان لەکاردەکەوێت و ڕووبەڕووی ژیر ئاوکەوتن دەبنەوە بەس خۆشبەختانە سەرجەمیان رزگاردەکرێن

وان:
ڕێکەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢١ لەناو شاری وان ٢٢ پەنابەری ئەفغانی لەشوێنی کارەکانیان و ١١ پەنابەری تر لە مینوو بوسێکدا دەستگیرکران
هەر لەشاری وان لەناوچەی بیتلیس لەڕێکەوتی ٢٥/١٠/٢٠٢١ لەناو مینووبوسێکدا ٤٨ پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران کەبەنیازبوون بچن بۆ ئیستەنبوڵ لەوێشەوە بۆ یۆنان

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا