دەستگیرکردن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

دەستگیرکردن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٢٧/١١/٢٠٢١ لەناوچەی مەرماریس سەر بەشاری مۆغەڵا دوای بەڕێکەوتنی بەرەو دوورگەکانی یونان بە دوورکەوتنەوەی سێ کم لە کەناراوی ناوچەی مەرماریس بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکە لەکاردەکەوێت دواتر پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ئاگاداردەکرێتەوەو سەرجەمیان ڕزگاردەکرێن کە ژمارەیان ٤٨ پەنابەر بوو ژن و منداڵیش لە نیوانیاندا بوون کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، سوریا ، سۆماڵ ) لەنێوانیشیاندا کەسێک بەتۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیرکرا
هەر لەشاری مۆغەڵا لەناوچەی بۆدروم لەڕێکەوتی ٢٥/١١/٢٠٢١ ٣٧ پەنابەر ڕزگارکران کەپێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٢٧/١١/٢٠٢١ لەناوچەکانی چەشمێ و دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر لەدووکاتی جیاوازو دوو بەلەمی چوپدا ٥٠ پەنابەر ڕزگارکران کە ٢١ پەنابەریان بۆهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری کارپێکەری بەلەمە چوپەکەیانەوە ژیانیان کەوتبوە مەترسیەوە

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکی

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *