دەستگیرکردن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

 مۆغەڵا: ڕێکەوتی ٢٣/٧/٢٠٢٢ لەناوچەی مارمەریس سەر بەشاری مۆغەڵا لە دوو بەلەمی چوپدا ،، ٤٦ ،، پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بەسنوری یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە هەر لەهەمان ناوچە لەڕێکەوتی ٢٢/٧/٢٠٢٢ ش ،، ٢٤ ،، پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بەسنوری یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە ئەزمیر: ڕێکەوتی ٢٣/٧/٢٠٢٢ لەناوچەی کارابورون سەر بەشاری ئەزمیر ،، ٦٧ ،، پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بەسنوری یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

وان: ڕێکەوتی ٢٢/٧/٢٠٢٢ لەناوچەی ئێپێک یۆڵو لەشاری وان لەناو خانوویەکدا ،، ٨ ،، پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران لە گەڵ سێ پیاو دوو ژنیش بەتۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بەژیانی پەنابەرانەوە چەنەکاڵێ: پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ڕایگەیاند تەنها لەسنوری دەریایی شاری چەنەکاڵێ لەماوەی ،، ٧ ،، مانگی ڕابردوودا ،، ٦٩٨ ،، پەنابەر ڕزگارکراون کە لەلایە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان دیپۆرت کرابوونەوە کەسەرجەمیان ڕووبەڕووی مەرگ کرابوونەوە بەهۆی ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە بەزۆرە ملێ و نامرۆڤانەو بە تەقاندن و تێکردنی کون لە بەلەمە چوپەکانیان و شکاندن و لێکردنەوەی بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکانیان، هەر لەشاری چەنەکاڵێ لەڕێکەوتی ٢٢/٧/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤاچەک ،، ١٩ ،، پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بەسنوری یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

ئەدرنا: ڕێکەوتی ٢٢/٧/٢٠٢٢ لەسەر ڕێگایی سەرەکی شاری ئەدرنا لەناو ئۆتۆمبێلێکی بچووکدا ،، ٢٩ ،، پەنابەر دەستگیرکران کە لەنیو پەنابەرەکاندا منداڵێکیشی لەگەڵ دەستگیرکردنی شۆفیری ئۆتۆمبێلەکەو سزادانی بە دارایی و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی و وە دەستگیرکردنی سێ کەسی تریش بەتۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بەژیانی پەنابەرەکانەوە پەنابەرەکان لەگەڕەکی ،، زیتون بۆڕنۆ ،،ی شاری ئیستەنبوڵەوە بەڕێکەوتبوون بەمەبەستی گەیشتنیان بە یۆنان

هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *