دەستگیرکردن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

دەستگیرکردن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

وان:
ڕێکەوتی ٣/٩/٢٠٢١ هێزەکانی جەندرمەی تورکی لەشاری وان دەستیان گرت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بار هەلگردا کە بلۆکی هەلگرتبوو لەژێر بلۆکەکاندا ٢٧ پەنابەری ئەفغانیان دەستگیرکرد شۆفێری بارهەلگرەکەشیان ڕەوانەی دادگا کرد


هەمان ڕیکەوت لە ناوچەی ئەبیکیولو ی شاری وان لە شوقەکەیدا ٣٦ پەنابەری تری ئەفغانی دەستگیرکران کە ژن و مندالیان تیدابوو،
هەر لەشاری وان لەڕێکەوتی ٢/٩/٢٠٢١ لەدەرنگانێکی شەودا لە سنوری نیوان تورکیاو ئیران لەناوچەی چالدیرانی سەر بەشاری وان ١١٣ سەدوو سیانزە پەنابەر لە کاتی هاتنە ناوخاکی تورکیا سەرجەمیان دەستگیرکران
پەنابەرە دەستگیرکراوەکان دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران کراون بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان،

ئەزمیر:
ریکەوتی ٣/٩/٢٠٢١ لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ١٣ پەنابەر لە بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە،

بالیکسیر:
ڕێکەوتی ٣/٩/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر ٢٨ پەنابەر لەبەلەمێکی چەپدا ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *