دەستگیرکردن و ڕزگارکردنی پەنابەر لەتورکیا

 مۆغەڵا: ڕێکەوتی ٧/٥/٢٠٢٢ لەناوچەی منتشی سەر بەشاری مۆغەڵا لەئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی پەنابەراندا دوو پەنابەری ئێرانی برینداربوون ڕەوانەی نەخۆشخانەی ناوچەکە کران پەنابەرانی تری ناو ئۆتۆمبێلکە پێش گەیشتنی پۆلیس شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێهێشت گەڕان و پشکنین بەدوایاندا لەلایەن پۆلیسەوە دەستی پێکرد

ئەزمیر: ڕێکەوتی ٧/٥/٢٠٢٢ لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر ٣٧ پەنابەر ڕزگارکران کە دوای گەیشتنیان بە یۆنان دیپۆرتکرابوونەوە کە پێک هاتبون لەپەنابەرانی ( ٢٥ لیبریا ، ٩ یەمەن ، ٣ ئەریتریا ) لەهەمان ڕێکەوت و شار لەناوچەی ئۆرلاش ٣١ پەنابەر دەستگیرکران کە ژن و مبداڵیش لەنێوانیاندابوون لەناوچەی دیکلیش لەهەمان شار لەڕێکەوتی ٦/٥/٢٠٢٢ ٤١ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

ئایدن: لەناوچەکانی سەر بەشاری ئایدن دوای دەستگیرکردنی ٢١٣ پەنابەری ئەفغانی و پاکستانی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان لەڕێکەوتی ٧/٥/٢٠٢٢ لە ڕێگای فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵەوە دیپۆرتی ووڵاتەکانیان کرانەوە

بالاکسیر: ڕێکەوتی ٧/٥/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالاکسیر ٣٤ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەی لیسبوسی یۆنانی لە هەمان شارو ناوچە لەڕێکەوتی ٦/٥/٢٠٢٢ ٣٨ پەنابەری تر دەستگیرکران کە هەر بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەی لیسبوسی یۆنانی

هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *