دەیان پەنابەر  بەشێوازێکی نامرۆڤانە لەلایەن بوڵگاریاوە دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

هیوا خدر بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی راگەیاند” ڕێکەوتی ١٨/٤/٢٠٢٢ هێزەکانی جەندرمەی تورکیا ڕایگەیاند :کە لەناوچەی کۆفجازی سەر سنوری نیوان تورکیاو بوڵگاریا سەر بەشاری کرک لارێلی Kırklareli ی تورکیا سەدوو ٨٧ پەنابەریان دەستگیرکردووە
بەشێوەیەك کە هەرچی کاڵاو جل و بەرگ و پارەو مۆبایل و شتی بەنرخ پێیان بووە لێیان سێندراوەو بە نیمچە ڕووتی لەلایەن حکومەتی بولگاریاوە دیپۆرتی سنوری تورکیاکراونەتەوە”
بەپێی لێدوانی پەنابەرەکانیش” پێشتر لە یۆنانەوە چونەتە خاکی بوڵگاریاوە  بەڵام لەگەڵ دەستگیرکردنیان لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی سنوری بوڵگاریاوە بەوشێوازە نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵکراوە”
سەبارەت بە ڕەگەزنامەی پەنابەرەکانیش 
پێک هاتوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( سوریا ، ئێران ، ئەفغانستان ، مەغریب ، تونس)
هیوا ئەوەشی ووت”ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بەتوندی ئیدانەی ئەو جۆرە مامەڵەکردنە دەکەین بەرامبەر بە پەنابەران لەلایەن بوڵگاریاوە 
کە ئەم جۆرە مامەڵەکردنە دوورە لە بەهاو پیوانە نیو دەولەتیەکان لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی پەنابەرانەوە.وە داواش دەکەین لە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران وە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران وە ڕێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتی IOM بەتوندی ئیدانەی ئەم جۆرە مامەڵەکردنانە بن کە بەرامبەر بەپەنابەران  لەلایەن حکومەتی بوڵگاریاوە ئەنجامدراوەو وە کاربکەن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەراندا”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *