دەەستگیرکردن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

دەەستگیرکردن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

وان:
ڕێکەوتی ٢١/١١/٢٠٢١ لەسەر ڕێگای سەرەکی بیتلیس و بەیکان سەر بەشاری وان لەنێو دوو مینوبووسدا ٦٣ پەنابەری ئەفغانی و ٤ گوانلێکراو بەتۆمەتی قاچاخچێتی بەژیانی پەنابەرانەوە دەستگیرکران هێزە ئەمنیەکان ڕایانگەیاند مینوبوسەکان تەنها توانای هەڵگرتنی ١٥ سەر نشینیان هەبوە بەڵام هەریەکەیان زیاتر لە ٣٠ پەنابەریان تێدابوە

چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ٢٠/١١/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ ٤٠ پەنابەر لەنێو بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بەسنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانیەوە دیپۆرتکرابوونەوە

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا