رزگارکردنی پەنابەران لەسنورەکانی تورکیا

چانکاڵێ:

لە دوو ڕێکەوتی جیاوازدا لە ١٣ و ١٦/٥/٢٠٢١ لە ناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چانکاڵێ ٨٠ پەنابەر رزگارکران
ئایدن:
لەڕیکەوتی ١٤/٥/٢٠٢١ لەناوچەی دیدیم سەر بەشاری ئایدن ٢٣ پەنابەر ڕزگارکران
بالیکسیر:
لەڕێکەوتی ١٦/٥/٢٠٢١ لەناوچری ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر ٢٨ پەنابەر رزگارکران

ئەزمیر:
لەڕێکەوتی ١٤/٥/٢٠٢١ لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ١٥ پەنابەر رزگارکران

مۆغەڵا:
لەڕێکەوتی ١٣/٥/٢٠٢١ لەناوچەی  مەرماریس سەر بەشاری مۆغەڵا ١١ پەنابەر ڕزگارکران

ئەدرنا:
لەڕێکەوتی ١٠/٥/٢٠٢١ ١٨ پەنابەر  لەدەریاچەی ئیفرۆس نزیک شاری ئەدرناو سنوری نێوان تورکیاو یۆنان  دەپەڕنەوە بۆ یۆنان دوای دوو ڕۆژ مانەوەیان لەسنوری یۆنان لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی سنوری یۆنانەوە دەستگیردەکرێن و دیپۆرتی تورکیایان دەکەنەوە بەبەلەمی چوپ بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیاندا بەلەمە چوپەکەیان ژێر ئاودەکەوێت بەڵام خۆشبەختانە بەزووترین کات لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی سنوری تورکیاوە ڕزگاردەکرێن دوای رزگارکردنیان پەنابەرەکان ڕایانگەیاند کە پێش دیپۆرتکردنەوەیان ئازاری جەستەیان داون وە بەزۆر بەبێ گوێدانە مەترسیەکانی پەڕینەوەمان لەو دەریاچەیە ئێمەیان دیپۆرت کردۆتەوە

شایەنی باسە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی ئاماژەی بەوەکرد کە سەرجەم پەنابەرەکان بەبەلەمی چوپ دوای گەیشتنیان بەسنورەکانی یۆنان ڕاستەوخۆ دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیاکراونەتەوە بەبێ گوێدانە مەترسیەکانی دەریا.

هیوا خدر : ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *