زانیاری سەرەتایی بۆ ئەوپەنابەرانەی تازە دەگەنە ئەڵمانیاا:  بەشی هەشتەم:

زانیاری سەرەتایی بۆ ئەوپەنابەرانەی تازە دەگەنە ئەڵمانیا: بەشی هەشتەم:
( بڕگەی ٤٧ ماددەی 1 لە بەندی پەنابەری)
٨- پەیگیریەکان لەژێر بەندی داواکاری مافی پەنابەری

٨-١ بەکار ھێنانی داهات و سامان
تۆ دەتوانی ئەو دەستکەوتانەی پێشتر باسکراون بە دەست بێنیت تەنها بۆ ئەوەی ژیانی ڕۆژانەی خۆت دابین بکەی.
هەربۆیە لەسەر تۆ پێویستە دەسەڵاتی دەستکەوتەکان ئاگادار بکەیتەوە لە داهاتەکەت ئەو داهاتانەی کە بەڕاستی بەردەستن بۆ تۆ .
داهاتی بەردەست ( مەبەستی کار کردنە ) داهاتەکانت زیاد دەکرێنە سەر هاوکاری ، لەگەڵ ئەوەدا بۆت هەیە ٢٠٠ یۆرۆ پاشەکەوت بکەیت بۆخۆت ، سەرەڕای ئەوەش ، ئەو سامانەی کە پێویستە بۆ بەردەوامی دان بە ڕاهێنانی پیشەیی خۆت بە قازانج ڕەچاو ناکرێت ، لەسەر تۆ پێویستە کە یەکەم جار سامانەکەت بەکار بهێنیت پێش ئەوەی ئەو دەستکەوتانەی لێرەدا باس کراون بەکار بهێنیت.
هەروەها لەسەر تۆ پێویستە کە دەسەڵاتی دەستکەوتەکان ئاگادار بکەیتەوە لە هەر گۆڕانکارییەک لە بارودۆخی کەسی یان دارایی خۆت ، واتە لەسەر تۆ پێویستە یەکسەر ئەوان ئاگادار بکەیتەوە ئەگەر بۆنموونە گۆڕانکاری نوێ هاتە پێشەوە ، یان داهاتی نوێت بۆهات ، یان هاوسەر گیریت کرد ، یاخود بوی بەدایک یان باوک بۆ منداڵێک .
ئەگەر ئیشێکت وەرگرت یان ئیشێکی تایبەتی خۆتت دامەزراند ، ئەوا دەبێت ڕاستەوخۆ دەسەڵاتی پەیوەندیدار ئاگادار بکەیتەوە لەماوەی کەمتر لە سێ ڕۆژ دوای دەست پێکردنی ئەو کارە . ( ڕێنمایی بڕگەی ٧ ) بخوێنەوە دوباره .
٨-٢ پێگیریەکانی کار کردن
دەسەڵاتی دەستکەوتەکان دەتوانێت زانیاریت پێ بڵێت دەربارەی ئەو کارەی کە پێویستە بیکەیت ، ئەمەش ئەو چالاکیانە لەخۆ دەگرێت ، وەکوو چاککردنەوەی زەوی خانوو و پاککردنەوەی شوێنە گشتیەکان یاخود یارمەتی دان لە پێشکەش کردنی خواردن.
هەروەها دەسەڵاتی دەستکەوتەکان دەتوانێت هەلی کار کردنت بۆ دابین بکات لەدەرەوەی شوێنی حەوانەوەت ( بۆ نموونە لە قوتابخانەکان و شوێنی دەسەڵاتە خۆجێیەکان یاخود ڕێکخراوەکان ) بۆ ئەم جۆرە کارانە تۆ ٠,٨٠ یۆرۆ وەردەگریت بۆ هەر کاتژمێرێکی کار کردن. 
تێبینی: ئەگەر تۆ نەتوانیت کار بکەیت یان کارێکی باشترت هەیە ، یاخود گونجاو نیت بۆ کار کردن یان چون بۆ قوتابخانە ، تکایە دەست بەجێ ئاگاداری دەسەڵاتی دەستکەوتەکان بکەرەوە دەربارەی ئەو ڕاستیە ، ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم چەندە ئاگادار نەکەیتەوە  ، یان کار کردن ڕەت بکەیتەوە بەبێ هیچ هۆکارێک یاخود ئەدای نەکەیت ، دەستکەوتەکان کەم دەکرێنەوە بەگوێرەی بەندی داواکارانی پەنابەری ( دێتە چوار چێوەی خاڵی ٢-٣ سەیری بکە )
سەرەڕای ئەوە ناچار دەبیت کە هەندێک ئەرک جێبەجێ بکەیت بۆ ئەوەی بتوانێت چاودێری خۆت بکەیت ، ئەوە واتای ئەوە دەدات بۆ نموونە ، کە ناچار دەبیت خۆت جلەکانی خۆت بشۆیت یاخود ژوورەکەت و ئەو شوێنەی بەکاری دێنیت بەخاوێنی ڕابگریت.
٨-٣  ئەرکە گشتیەکان بۆ هاوکاری
لەسەر تۆ پێویستە کە ئاگاداری دەسەڵاتی دەستکەوتەکان بکەیتەوە سەبارەت بە هەموو ئەو ڕاستی و زانیاریانەی کە گرنگن بۆ دانی ئەو دەستکەوتانەی لە سەرەوە باسکراون ، هەروەها هەر گۆڕانکاریەکی تر یەکسەر لەدوای ڕودانی ، لەسەر داوای دەسەڵاتی پەیوەندیدار ، لەسەر تۆ پێویستە کە خۆت ئامادە بیت لە بەردەم دەسەڵاتی پەیوەندیدار و پشکنینی تەندروستی و سایکۆلۆژی ئەنجام بدەیت ، ئەگەر ئەوانە پێویست و گرنگ بن بۆ بڕیاری دەسەڵاتی دەستکەوتەکان لەسەر دانی دەستکەوتەکان.
ئەگەر تۆ ئەو پێگیریانە نەهێنیتە دی وە هەروەها ئەو ڕاستیانەی کە گرنگن بۆ دانی دەستکەوتەکان ناڕوون بوون ، دەسەڵاتی دەستکەوتەکان بۆی ھەیە دەستکەوتەکان ڕەت بکاتەوە تا ئەو کاتەی پێگیریەکان دەهێنیتە دی .
٩- کەسانی پەیوەندی دار بۆ پرسیارەکانت 
ئەگەر هەندێك پرسیارت ھەبوو لە و ڕێنماییانەدا نەبوو ، یاخوود بەشێوەیەکی قایل گەرانە وەڵام نەدرابنەوە ، پەیوەندی بەو کەسانە بکە کە لە پاشکۆی ٩ دا ئاماژەیان پێ دەدرێت.
ئەگەر دوچاری کێشەی زمان یاخوود پەیوەندی کردنەوە بوییت لەکاتی قسە کردن لەگەڵ دەسەڵاتی دەستکەوتەکان یان دەسەڵاتەکان یان دکتۆرەکان یان هەر شتێکی تر ( سەیری بەشی حەوتەم بکە ) ئەوا دەتوانرێت وەرگێڕێکی زمان داوا بکرێت بۆ مەبەستی یارمەتی دان ، دەبێت ئەولەویەت بدرێتە ئەگەری بێ بەرامبەری هاوکاری زمانی ( واتا پێویستە وەرگێرت هەبێ بەبێ مەرج ) بەتایبەت ئەگەر لەلایەن خزمێکەوە یان کەسێکی نزیکی خۆت یان برادەریشەوە ئەنجام بدرێت بێ بەرامبەر دەبێت.

 

عمر ئەحمەد هەلسوراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٢٠/١٠/٢٠٢١

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *