زانیاری سەرەتایی بۆ ئەوپەنابەرانەی تازەدەگەنە ئەڵمانیا

زانیاری سەرەتایی بۆ ئەوپەنابەرانەی تازەدەگەنە ئەڵمانیا

 بەشی نۆیەم و کۆتایی
( بڕگەی ٤٧ ماددەی 1 لە بەندی پەنابەری)


١٠ ئامۆژگاری

١٠-١  کۆمەڵێک کەس و ڕێکخراو هەن کە ئامۆژگاری دەدەن لەسەر پرسیارەکانی پەیوەست بە مافی پەنابەری و دەستکەوتەکان ، لەگەڵ ئەو پرسیارانەی دەربارەی شوێنی مانەوەو چاودێری تەندروستی ، دواتر لە پاشکۆی ئەو ڕێنماییە بۆتان ڕێک دەخەم.

١٠-٢   ئەگەر دەتەوێت بەشێوەیەکی خۆ وویستانە بگەڕێیەوە ووڵاتی ڕەسەنت ، یاخود دەست بکەیت بە پڕۆسەی داواکردنی مافی پەنابەری لە ووڵاتێکی تر ، دەتوانیت ئامۆژگاری لەسەر ئەم چەندە وەر بگریت ، کۆمەڵێک بەرنامە هەن کە پاڵپشتی گەڕانەوەکەت دەکەن لەژێر چەند مەرجێکی دیاریکراودا ، ئامۆژگاری لەلایەن ئەو دەسەڵاتانەوە دابین دەکرێت کە لەبەشی ٧ ئاماژەیان پێ کراوه ، نوسینگەی تۆمارکردنی بیانی یاخود ڕێکخراوەکانی تر بەرپرسن لە کەیسەکەت .

١٠-٣   بۆت هەیە یارمەتی یاسایی لەو کەس و ڕێکخراوانەوە بەدەست بێنیت کە لە پاشکۆی ئەو ڕێنماییانەدا بۆتان بڵاو دەکەینەوە.

ئێمە لە ئازارەکانی ئێوە تێدەگەین دەزانین کە پێویستتان بە ژیانێکی باشترە  هیوادارم بە بلاو کردنەوەی ئەم زنجیرە   زانیاریە سەرەتاییانە کۆمەکێکمان پێتان کردبیت و لە بەدەستهێنانی مافی پەنابەری سەرکەوتوو بن .

کەس و شوێنی پەیوەندی دار بۆ پرسیارەکانت
ناو/
Bezirksregierung Köln
ناونیشان/
Büro Erdgeschoss
کات/
دووشەممە بۆ هەینی
کاتژمێر ١ یەکی دوای نیوەڕۆ بۆ ٣ سێی دوای نیوەڕۆ

ئامۆژگاری بۆ یاسای مافی پەنابەری

ناو / 
Kölner Flüchtlinge
ناونیشان / 
Büros im 1. Obergeschoss
کات / 
دووشەممە هەتا هەینی کاتژمێر ٩ نۆی بەیانی هەتا ٤ ی دوای نیوەڕۆ

ناو /
Caritasverband für die Stadt Köln e.v.
ناونیشان/
Büros im 1. Obergeschoss
کات /
دووشەممە هەتا هەینی کاتژمێر ٩ نۆی بەیانی هەتا ٤ ی دوای نیوەڕۆ

بۆ سوود و دەستکەوتەکان

ناو /
Bezirksregierung Köln
ناونیشان/
Erdgeschoss
کات/
دووشەممە هەتا هەینی کاتژمێر ١ یەک بۆ ٣ سێی دوای نیوەڕۆ

ئەگەر دەتەوێت بەشێوەیەکی خۆ وویستانە بگەڕێیەوە ووڵاتی خۆتان

ناو /
Bezirksregierung Köln
ناونیشان/
Büro Erdgeschoss
کات/
دووشەممە بۆ هەینی

ڕێنمایی و هاوکاری بۆ داواکردنی مافی پەنابەری لە وڵاتێکی تر 

ناو/
Mehrere Berater/innen
ناونیشان /
Diakonisches Werk des Evangelischen Kirchenverbandes Köln und Region

Kartäusergasse 9-11 50678 Köln

لەو لینکانە دەتوانیت پارێزەری باوەڕ پێکراو بدۆزیتەوە

WWW.rechtsanwaltskammer-duesseldorf.de/Services/anwaltssuchen
WWW.rak-hamm.de/anwaltsuchdienst/suche.htm
WWW.rak-koeln.de/Fuer-Verbraucher/Anwaltssuche

لەگەڵ ڕێزمدا بۆ هەموو خوێنەرانی پەیجی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران

 

عمر ئەحمەد

هەلسوراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا

٣٠/١٠/٢٠٢١

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *