زانیاری سەرەتایی بۆ ئەوپەنابەرانەی تازە دەگەنە ولاتی ئەلمانیا بەشی دووەم:

بەشی دووەم:

بەپێی بڕگەی 47 ماددەی 1 لە بەندی پەنابەری)ماف و خزمەت گوزاری پاڵپشتی بۆ تۆ بۆ ئەندامانی خێزانەکەت)
١. شوێنی حەوانەوە
شوێنی حەوانەوە وەر دەگریت ، بەگوێرەی کات ، بە دوو قۆناغ دەبێت

 قۆناغی یەکەم : شوێنی حەوانەوە لە سەنتەرێکی پێشوازی دەبێت
لەسەرەتا تۆ پەیوەست دەبیت بەوەی کە بۆ ماوەی هەتا شەش مانگ لە سەنتەرێکی پێشوازی کردنی ویلایەتە فیدراڵیە دیاریکراوەکە بمێنیتەوە ، پێویستە ڕەچاوی ئەومەرجانەی خوارەوە بکەی
# ئەگەر لە ووڵاتێکی سەلامەتەوە هاتبێت ، ناچار دەبیت کە لە سەنتەری پێشوازی بمێنیتەوە تا ئەوکاتەی بڕیارێك لەسەر داواکاریەکەت بۆ پەنابەری دەدرێت لەلایەن ئۆفیسی فیدراڵی کۆچکردن و پەنابەری ( بی ئەی ئێم ئێف ئۆفیسی فیدراڵی کۆچکردن و پەنابەری )
# ئەگەر داواکاریەکەت بۆ مافی پەنابەری ڕەتکرایەوە لەبەر هۆکاری ئەوەی کە بە ڕونی دیارە کە بێ بنەمایە یاخود ناڕەوایە ، ئەوا لەسەر تۆ پێویستە کە لە سەنتەری پێشوازی بمێنیتەوە تا ئەو کاتەی ووڵاتەکە بەجێ دەھێڵیت یاخود دیپۆرت دەکرێیت.
تێبینی: پێویستە هەتا ئەوکاتە لەبەر دەست بیت بۆ دەسەڵات ( واتە خۆت نەشاریەوە )
 قۆناغی دووەم : لە شوێنێکی هاوبەش یاخود خانووێك/شوقەیەک
لەدوای مانەوەت لە سەنتەری پێشوازی ، ئەوا شوێنی مانەوەت بۆ دابین دەکرێت لە شوێنێکی هاوبەش یاخود ، بەتایبەت ، لە خانووێك یان شوقەێك .
دەبێت یەکسەر بگوازرێیتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە بۆت دابین کراوە.
ئەو جۆرە مانەوەیە لەلایەن حکومەتی خۆ جێی یەوە دابین دەکرێت ( بۆ نموونە شارەوانی ، شار یاخود پارێزگا).
لە حاڵەتی کەیسی تاکە کەسیدا ، تێچووەکانی خانووێك یاخود شوقەیەک کە خۆت بۆ خۆت بەکرێت گرتووە بەپێی ڕەزامەندی دەسەڵاتی خۆجێیی دەکرێت بخەمڵێنرێت.
لە حاڵەتی مانەوە لە شوێنە هاوبەشەکان ، هەموو کات پەیوەست دەبێت بەوەی کە لەوێ بژیت ، ئەمە تەنها ئەو کاتە دەگۆڕێت کە تۆ دەناسرێیت وەکو کەسێك کە مافی پەنابەری هەیە وەکو پەنابەر یاخود مافی پاراستنی دووەمت پێ دەدرێت ، یاخود ئەگەر دادگاێك داوا لە ئۆفیسی فیدراڵی کۆچکردن و پەنابەری بکات کەدان بەم حاڵەتەدا بنێت.

درێژەی هەیە…..

عمر ئەحمەد هەڵسورای فیدراسیۆن لە ولاتی ئەڵمانیایە.

٨/١٠/٢٠٢١

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

8 ی مارس رۆژی تێکۆشانە دژ بە سیستەمێك کە توندوتیژی و جیاکاری  دژی ژنان بەرهەم دەهێنێت!

هەشتی مارس  بۆنەیەکی  میژوویی جێکەوتەی خەبات و بەرەنگاری کرێکاران و ژنانی یەکسانیخوازی  جیهانە بەدژی زوڵم و ستەمکاری و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *