3 بەشی سێیەم: (بڕگەی ٤٧ ماددەی 1 لە بەندی پەنابەران ٢. دەسکەوتە بنەڕەتییەکان بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە سەیری بەشی ( ٢ ، ٤ ، ٦ بکە ) کە دواتر بڵاویان دەکەینەوە. بۆ ئەوەی سودمەند بن لەو دەستکەوتانە بەبێ قەیدو مەرج ئەوا پێویستە بەڵگەنامە تەسلیم بکەن زیاتر مەبەستیان ناسنامە یان بەڵگەنامەی گەیشتن ، لەگەڵ ئەوەشدا ، تا ئەو کاتەی دەردەکرێت ( واتا بۆت دروست دەکەن ) تۆ خواردن و شوێنی مانەوە لەگەڵ سیستەمی گەرم کردن و چاودێریی تەندروستی و لەش وەردەگریت. ٢-١ بڕی دەستکەوتەکان بڕی دەستکەوتەکانی هاوکاری ژیان لەلایەن دەسەڵاتی تایبەتی داهاتەوە دابین کراون ، بەندە بە کۆمەڵێک فاکتەری جۆراوجۆر وەکوو ( بەشی ٧ دواتر زانیاری زیاتر لە بارەوە بڵاو دەکەینەوە ) آ- بارو دۆخی خێزان ( سەڵت ، خێزاندار ، منداڵی تری لەگەڵە ، یان لەگەڵی نییە ) ب- تەمەن ج- سامان و داهاتی بەردەست ( لەبەشی ٨ بۆ ١ زانیاری زیاتر ) د- ماوەی مانەوەت لە ووڵاتی ئەڵمانیا . ئەگەر بۆماوەی زیاتر لە ١٥ پازدە مانگ لە ئەڵمانیا بمێنیتەوە بەبێ دابڕان ، بۆت هەیە سودەکان وەرگری بەگوێرەی بەرگی دوازدەهەمی کۆدی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ، ئەم سودانە جیاوازن لە سودەکانی تر کە پێشتر دەدران لەڕووی بڕو شێوازەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا ، تۆ بۆ هەیە ئەم سودانە وەربگریت تەنها تێوەنەگلابی لە سەرپێچی نایاسایی بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت لەسەر ماوەی مانەوەت . بەسەرپێچی لەقەڵەم دەدرێت بۆ نمونە ئەگەر تۆ ! # لە دەسەڵات ڕابکەی # کۆسپ و تەگەرە بخەیتە بەردەم پرۆسەی بەڕێوەبەری مامەڵەکانی مافی پەنابەریت # پاسپۆرتەکەت لەناو ببەیت ( یاخود پێشتر لە ناوت بردبرت ) # ناسنامەێک یاخود ڕەگەزنامەێکی هەڵە بدەیت ! یان… # زانیاری تری هەڵە بدەیت. درێژەی هەیە…. عمر ئەحمەد هەڵسوراوی فیدراسیۆن لە ئەڵمانیا ٩/١٠/٢٠٢١