زانیاری سەرەتایی بۆ ئەو پەنابەرانەی تازە دەگەنە ئەڵمانیا:

بەشی شەشەم وحەوتهەم:
( بڕگەی ٤٧ ماددەی 1 لە بەندی پەنابەری)


٣- یارمەتیدان لەکاتی نەخۆشی ، سک پڕی و منداڵ بوون ، یان هەر حاڵەتێکی پێویست لە پێوەرەکانی چاودێری تەندروستی.
٣-١ لەکاتی هەبوونی نەخۆشی یاخود ئازاری توند ، دەتوانی چارەسەری تەندروستی و ددان وەربگریت ، لەگەڵ کەل و پەلی تیمار و پێداویستییەکانی .
نەخۆشییە درێژ خایەنەکان لە  بەر حاڵەتی زەرور زوو چارەسەر دەکرێن ، ئەو حاڵەتانەی کە زوو چارەسەر ناکرێن یاسا و ڕێنمایی تایبەتیان هەیەو تەنا دوادەخرێن لەبەشی ٦ زانیاری زیاتر.
٣-٢ سەرەڕای ئەمە هەندێک ڤاکسین و پشکنینی خۆ پاراستنی پزیشکی دابین دەکرێت.
٣-٣  بۆ دایکە سک پڕەکان و ئەوانەی بەو دواییە منداڵیان بووە ، یارمەتی و چاو دێری تەندروستی و پەرستاری و یارمەتی مامان و دەرمان و کەلوپەلی تیمار و چارەسەری سروشتی دابین دەکرێت.
٣-٤ لە سەنتەرەکانی پێشوازی ، ڕاوێژکاری پزیشکی لەناو سەنتەرەکەدا دابین دەکرێت ، یاخود هەندێک سەنتەری پەرستاری بەردەستن ، ئەگەر پێویست کرا دکتۆرێک ببینیت ، ئەوا پسولەێکی چارەسەریت پێ دەدرێت لەلایەن دەسەڵاتی دەستکەوتەکان ( سەیری خاڵی ٧ بکە ) ، کە دەبێت بدرێت بە دکتۆرەکە یاخود نەخۆشخانەکە .
لە هەندێک لە ویلایەتە فیدراڵیەکان کارتێکی تەندروستی ئەلکترۆنی وەردەگریت کە بەوهۆیەوە دەتوانیت ڕاستەوخۆ دکتۆر ببینیت یاخود سەردانی نەخۆشخانە بکەیت.

 (بڕگەی ٤٧ ماددەی 1 لە بەندی پەنابەری )

٤- دەستکەوتی تایبەت بۆ منداڵ و هەرزەکارەکان

بۆ ئەوەی بتوانێت دەستکەوتە تایبەتەکانی منداڵ و هەرزەکارەکان و دەستکەوتە تایبەتەکانی پەروەردەو بەشداری کردن لە ژیانی کۆمەڵایەتی و کلتووری لەناو کۆمەڵگادا دەتوانرێت پێشکەش بکرێت وەکو پێداویستیەکانی قوتابخانەو گەشتی قوتابخانە و ئەندامێتی یانەکان.

٥- مافەکانی کەسانی بێ دەسەڵات

کەسە بێ دەسەڵاتەکان کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ مافی پەنابەرێتی یارمەتی تەندروستی پێویست و یارمەتی تریان پێ دەدرێت ، لەگەڵ پاڵپشتی سایکۆلۆژی گونجاو .
دەسەڵاتی دەستکەوتەکان بڕیار دەدات لەسەر پێدانی یارمەتی .
کەسانی بێ دەسەڵات بەشێوەیەکی تایبەت ئەمانە لەخۆ دەگرێت ؛
هەرزەکار ، هەرزەکارانی بێ سەمیان ، خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان ، کەسە بەتەمەنەکان ، ئافرەتی سکپڕ ، دایک یان باوکی جیابووەوە لەگەڵ منداڵی هەرزەکار ، قوربانیەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ ، کەسانی خاوەن شێواوی جەستەیی توند ، کەسانی خاوەن شێواوی مێشکی و قوربانیەکانی ئەشکەنجەدان یان دەستدرێژی سێکسی یان جۆرە مەترسی دارەکانی تری توندو تیژی سایکۆلۆژی ، جەستەیی یاخود سێکسی وەکوو قوربانیەکانی خەتەنەکردنی مێینە .

٦- دەستکەوتەکانی تر

سەرەڕای ئەو دەستکەوتانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێ کراوه ، دەستکەوتەکانی تریش هەن کە لەوانەیە بە پێی ڕادەی پێویست بدرێن بە کەیسە تاکیەکان بۆ ئەوەی ژیان یان تەندروستیان تەئمین بکرێن بۆ ئەوەی پێداویستیە تایبەتیەکانی منداڵان دابین بکرێت ، یاخود بۆ مەبەستی گونجان لەگەڵ یاساێکی قانونی یان ئیداری .
داواکاری بۆ ئەم جۆرە دەستکەوتانە پێویستە پێشکەش بکرێن بۆ ئەو کەس و لایەنانەی هەڵدەستن بە دابین کردنی دەستکەوتەکان.

٧- کێ بەرپرسە لە دانانی ئەم جۆرە دەستکەوتانە؟

ئەمانەی خوارەوە کەس و لایەنی بەرپرسن لە دانانی ئەم دەستکەوتانە.
# لەماوەی حەوانەوە لە سەنتەرەکانی پێشوازی ( قۆناغی ١ ) ، دەسەڵاتی بەرپرس لە سەنتەری پێشوازی
# لە ماوەی حەوانەوە لە شوێنە هاوبەشەکان یاخود خانوو/شوقە ( قۆناغی ٢) ، دەسەڵاتی خۆجێیی پەیوەندیدار ( بۆ نموونە شارەوانی ، شار و پارێزگا…..درێژەی هەیە)

عمر ئەحمەد هەلسوروای فیدراسیۆن لە ئەڵمانیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *