سیانزە پەنابەر لە تورکیا بەسەختی بریندار بوون

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

سیانزە پەنابەر لە تورکیا بەسەختی بریندار بوون

هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیراسیۆنی ڕاگەیاند”لە ڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢١ لە نزیک شارۆچکەی ( ئەنامور ) سەر بەشاری مێرسین بەلەمێکی پەنابەران بە ) ١٩ ( نۆزدە پەنابەرەوە بۆ مەبەستی گەیشتن بە وولاتانی ئەوروپا لە سنوری دەریایی تورکیا دەکەونە بۆسەی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا بۆ خۆ دەربازکردن خیرایەکەیان زۆر زیاد دەکەن لە ئەنجامدا خۆیان دەکیشن بە چەند تاشە بەردێکی ناو دەریاکە  لە ئەنجامی ئەو رووداوە( ١٣ ) پەنابەر بەسەختی بریندار دەبن”


ئەوەشی ووت” دوایی ئەوە  لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا  سەرجەمیان دەگەینرێنە کەنار دەریاکە لەویشەوە دەگەیەنرینە نەخۆشخانە ، خۆشبەختانە پەنابەرەکان سەلامەتن”

لەدرێژەی هەواڵەکاندا لە تورکیا ژمارەیەك پەنابەر ڕووبەرووی گرتن ودیپۆرتکردنەوە دەبنەوە:

مۆغەڵا:
 لە ڕێکەوتەکانی ٦/٧/٩/٣/٢٠٢١ لە ناوچەکانی مەرماریس و بۆدروم  سەر بەشاری مۆغەڵا ( ٧٠ ) حەفتا پەنابەر لەلایەن پۆلیسی ئیشکگری دەریایی تورکیاوە رزگار کران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئیشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابونەوە.

بالیکسیر:
لە ڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢١ لە ناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر ( ٣٥ ) سی و پێنچ پەنابەر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە رزگارکران کەپێشتر لەلایەن پۆلیسی ئیشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابونەوە.

شایەنی باسە ئەو پەنابەرانەی لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری تورکیاوە دەستگیر دەکرێن یاخود ڕزگار دەکرێن  ڕەوانەی بەڕیوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران دەکرێن لەوێ پەنجە مۆردەکرێن  وە چارەنوسیان بەم شیوەیە دەبێت

یەکەم: هەرپەنابەرێك لە ووڵاتی خۆی مەترسی لەسەر ژیانی بێت و نەتوانیت بگەڕیتەوە بۆ ووڵاتەکەی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی ڕادەگیرێت چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت ئەگەر مەرجەکانی پەنابەریتی گرتیەوە وەک پەنابەری نیودەوڵەتی ناوی تۆماردەکەن و لە تورکیا دەمینێتەوە.

دووەم: بەشێکی تریان دوای پەنجە مۆرکردیان ئازادیان دەکەن وە نوسراوێکیان دەدەنێ کە مۆڵەتی تەنها ( ١٥ ) پانزە رۆژی تیدایە کە دەبێت لەو ماوەیەدا تورکیا بەجێ بهێڵن.

سێیەم : ئەو پەنابەرانەشی سنوری ووڵاتەکانیان دراوسێی تورکیایە دوای پەنجە مۆر بە پاسی تایبەت دەیانبەنەوە سنوری ووڵاتەکانیان و دیپۆرتیان دەکەنەوە ئەم حاڵەتە زیاتر بۆ ئەوانەیە کە تێچوی گەڕانەوەیان پێ نەماوە.

چوارەم: بەشێك لەو گەنجانەی هیچ بەڵگەنامەیەکی کەسیتیان پێ نیە گومانیان لەڕاستی ووتەکانیان هەیە زیندانی دەکرێن بۆ ماوە دوو بۆ سێ مانگ تا لێکۆڵینەوەو دەستخستنی زانیاری لەسەریان.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *