سەدان پەنابەر لەدەریایی سپی ناوەڕاست رزگارکران

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
هیوا خدر: بەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
کەشتی فریاگوزاری ( ئۆشن ڤایکنغ ) لە ڕێکەوتی ٢٤/١/٢٠٢١ لەسێ چالاکی رزگارکردندا ( ٣٧٤ ) پەنابەری تری رزگارکرد کە لەنێو ڕزگاربوەکاندا ئافرەتی دوو گیان هەبوەو ڕەوانەی  دەروازە سنورە ئاوییەکانی ئیتاڵیا کراون بۆ چارەسەرو ئاگاداربوون لەتەندروستیان

هەروەها ژمارەی منداڵانیش بریتی بوون لە ( ١٦٨ ) منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ کە لە نیوانیاندا ( ٣٥ ) منداڵ لە تەمەنی ( ٥) ساڵی دابوون وە ( ٢١ ) مندالیشیان تازە لە دایک بوبوون
شایەنی باسە
بەهۆی بەربەستەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو توندوتۆڵکردنی سنورەکانی یۆنان و تورکیا
وە بەردەوامی ئاکامەکانی جەنگ نەبوونی ئەمنیەت لە کەناراوەکانی لیبیا
بە هەزارەها پەنابەر لەساڵی ٢٠٢٠دا لە کەناراوە دەریاییەکانی ( تونس و لیبیاوە ) هەوڵی پەڕینەوەیانداوە بۆ ئەورووپا لە ڕێگای ئیتالیاوە، بەپێی ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نیودەولەتیش زیاتر لە ( ١٢٠٠ ) هەزاروو دووسەد پەنابەر لە دەریایی سپی ناوەڕستدا لەساڵی ٢٠٢٠دا ژیانیان لەدەستداوە

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *