فیدراسۆن راپۆرتێک لەسەر دۆخی پەنابەران لە هۆتێلەکان بڵاو دەکاتەوە

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

فیدراسۆن راپۆرتێک لەسەر دۆخی پەنابەران لە هۆتێلەکان بڵاو دەکاتەوە

خاوەن ئوتێل وبەڕیوبەرە چاوچنۆکەکانی لەندەن و باروڕەوشی پەنابەران

خۆبەخشێکی فیدراسیۆن دەڵێت: ئەوەی لێرەدا دەینووسم ئەزموونی کەسێکی خۆبەخشی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراقیە لە سەردانی بۆ یەکێک یا چەند ئوتێلێکی ناو شاری لەندەن کە پەنابەرانی کوردی عیراقی وئیرانی تێدایە. سەرەتا ئەم ئوتێلانە کراونەتە جۆرێک لە کەمپ بۆ پەنابەران ڕاستە لە دەرەوە ئوتێل دەبینی و ژوور ژوورە بەلام ڕاستیەکەی شتێکی ترە هەر کە دەچینتە ناو ئوتێلەکە هەر لەبەردەرگاوە سیکیوریتی هەیە کە هەر کەس بەئاسانی ناتوانێ بچێتە ژوورەوە دەبێ لەگەل کەسەکە یا پەنابەرەکە دا بچیتە ناوەوە و ئوتێلەکە ئاگاردکەیتەوە وخۆت ناونووسبکەی. ڕاستە پەنابەر ئازادە کە بچێتە دەرەوە یا ناوەوە بەلام لەهەر دوو کاتەکەدا بە سیکیوریتیەکەدا تێدەپەڕی واتە پێدەزانێ کە هاتووەتە ناوەوە یا دەرەوە. هەر لەبەردەرگاوە پێدەزانی کە ئەوە ئوتێلە ئاساییەکەی جاران نیە ئەگەرچی دەگونجێ ئوتێل ”هۆلیدەی ئین” بێت بەلام ڕەفتاری ستافی ئوتێلکە تا سیکیوریتی ئوتێلەکە لەگەڵ پەنابەرەکاندا وەک یەک نیە واتە وەک میوانێکی ئوتێلەکە ڕەفتارت لەگەل ناکرێ واتە بەڕێزەوە ڕەفتار ناکرێ لەگەڵ پەنابەرەکان بەڵکو لە تەماشاکردنی ستافەکەدا دەیبینی کە وەک کەسێکی نەخوازراو سەیردەکرێ. کەسێکی زیادە،  بارێکە بۆ سەر شانی ئەوان. بەهەرحاڵ ئەوە تاوانی ئەو سیکیوریتی و کریکارانە نیە کە لەو ئوتێلە کاردەکەن ئەوە تێڕوانینی کۆمەڵگایە بۆ ئەو پەنابەرانە تێڕوانینی چینی حاکم و دەسەلاتدارە و دیارە کارمەند و کرێکارانیش بەدەرنین لە تێروانینی گشتی کۆمەڵگا. 

ئەگەر کەمێک زیاتر بچیتە ناوەوە دەبینی لەڕاڕەوی ئوتێلەکەدا مناڵانی پەنابەر لەناو ڕاڕەوەکاندا بەڕیز دانیشتوون و قاچیان درێژکردوە بێکار و بێ ئێش هەریەکە یا تەلەفۆنێکی مۆبایلی بەدەستە یاخود یاریدەکەن و دانیشتوون لەو ڕارەوە پیسەدا بەبێ سەرپەرشتی دایک وباوکانیان. منالانێک کە هەموو تەمەنێکیان تیایە لە ٣ تا ١٤ و ١٥ سالانەوە تا گەورەتریش . ئەمە بەبێ ئەوەی بخرێنە بەرخوێندن و ببرێنە خوێندنگاکان. ڕاستە هەندێکیان دەچنە قوتابخانە بەلام هەموویان نا. گەر بچیتە ژوورەکانەوە زیاتر سەرتسوڕدەمێنێ کە چۆن ئەم خێزانانە لەناو ئەم ژوورە بچوکانەدا ئەحەوێنەوە یالە دوو ژووردا دەحەوێنەوە کە زۆربەی کاتەکانیان لەناو ئەو ژوورانە بەسەردەبەن. ژوورەکان زۆر گەرمە و هیچ دەزگایەکی خۆفێنک کردنەوەی تیانیە. تەوالێت و حەمامەکان پاک نین. هەندێک لە پەنابەرەکان دەڵێن کە ژوورەکانیان مانگی یەک جار پاکدەکرێنەوە ئەمە لەکاتێکدا ئەرکی ئوتێلە کە رۆژانە یەک جار هەموو ژوورێک پاک بکاتەوە یا بەلانی کەمەوە هەر چەند ڕۆژ جارێک پاکبکرێنەوە و سەرچەف وبەرگی سەرین بگۆڕدرێ بەلام ئەو کارە ناکەن و پێدەچێ هەندێ پەنابەرلەوەتی چوونەتە ئەو ژوورانەوە سەرچەفەکانیان بۆ نەگۆڕیبن. تەوالێتەکان زۆر ناتەندروستن کە بە تەوالێتی شوێنە گشتیە دووردەستەکانی وەک پارکە دوورەکانی شاردەچن کە خەڵکی زۆری بەسەرەوە یە وزوو زوو پاک ناکرێنەوە. و فەرشی ناو ژوور و ڕاڕەوەکان هێندە پیس بوون کە ڕەش هەڵگەڕاون لەپیسیدا. کەئەمە بۆ تەندروستی ئەو پەنابەرانە زۆرخراپ و ناتەندروستە. 

ڕاستە باری پەنابەران دەشێ لە هەندێ وڵاتی تری وەک فەرەنسا وئیتالیا و یۆنان باشتر بێت بەلام بارو ڕەوشێ پەنابەران لەناو ئەو ئوتێلانەدا بەهیچ شێوەیەک باش نیە. خاوەنی ئەم ئوتێلانە قازانجێکی خەیاڵی دەکەن چونکە وەزارەتی نێوخۆ پارەیەکی ئیجگار زۆریان پێدەدا جگە لەهەقی مانەوەیان بۆ خواردنی ٣ ژەمە کە زۆربەی پەنابەران تەنها دوو ژەم نان دەخۆن لەناو ئوتێلەکاندا و کوەلیتی خواردنەکان زۆر خراپە . زۆرێک لە ژەمەکان تەنها سەندویجێکی ساردی هەرزانە کە هەمووی لەسەرحسابی ئەوپەنابەرانە خاوەن ئوتێلەکان پارەی تەواوی وەک میوانێکی ئاسایی ئوتێلەکانیان وەردەگرن وهەمان پارەش بۆ خواردن لە وەزارەتەوە وەردەگرن بۆ ئەو خواردنە خراپانە کە زۆربەی پەنابەران بۆیان ناخورێ لەبەر خراپی و ناخۆشی یا بێتامی خواردنەکان. دوای ئەوە هیچ خواردنێک یا خواردنەوەیەک جگە لەکاتی ژەمەکان لەناو ئوتێلەکەدا نیە ونادرێ بە پەنابەر. ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو سێرڤسانەی کە کاتی خۆی هەبووە لە چاو قاوە و شتی تر کە بەخۆرایی دەخرایە بەردەم میوانەکان ئێستا هەر شوێنەکانیان بەبەتاڵی ماوە تەنانەت ئاوی ساردیش نادەن بە خەڵکەکە. 

ئەوەی لێرەدا قازانج دەکات خاوەن ئوتێلە چآوتێرنەبووە مشەخۆرەکانن کە قازانجی ملیۆنی دەکەن لەسەرحسابی تەندروستی پەنابەران. خاوەن سەرمایەکان کە سەرمایەکانیان کردۆتە ناو ئەو ئوتێلانەوە بێگوێدانە باروڕەوشێ ژیانی پەنابەران زیاتر فشار بۆ پەنابەران دێنن بەم بارو وەزعە نالەبارەی کە بۆ یان دروستکردوون و بەم شێوەیە سەرمایەکانیان زیاتر و زیاتر کەڵەکەدەکەن. ئەڵبەتە لێرەدا وەزارەتی ناوخۆ بێتاوان نیە لەم کارانەدا، ئەمە بێکارایی وەزارەت و حکومەتی کۆنسێرڤەییڤ دەگەیەنێ کە پلانێکی رۆشنی نیە بۆ نیشتەجێکردنی ئەو پەنابەرانە و پارەیەکی زۆر دەخاتە گیرفانی ئەو سەرمایەدارە چاوچنۆکانەوە و هەندێ کارمەندی گەورەی گەندەڵی وەزارەت پێی سەروەتمەند و دەولەمەند و سوودمەند دەبن. 

خۆبەخشێکی فدراسیۆنی پەنابەران ی عیراقی 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *