14 ئازادیخوازان، مرۆڤدۆستان! ڕەنگە کەم کەس لە ئێوە هەبێت کە لە رێگای دەزگاکانی راگەیاندن وسوشیال میدیاوە ناوی فیدراسیۆنی پەنابەران وەیان ئاگاداری کار‌و کردەوەکان و تەقەڵاکانی ئەم رێکخراوە نە بۆبێت لە پێناو بەرگری لەمافەکانی پەنابەران وبەدەستهێنانی پشتیوانی لە مافە ئینسانیەکانی پەنابەران لە هاندەران. فیدراسیۆنى سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانى عیراقى بۆ به‌ده‌ستهێنان و دابینكردنی فراوانترین مافه ئینسان یه‌كانی په‌نابه‌رانی كورد، له‌پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ڕه‌نج و باشكردنی ژیانی په‌نابه‌ران و به‌هرمه‌ند بوونیان له‌ژیانێكی باشتر‌و ئینسانی، به‌ده‌نگه‌وه چوونی هه‌زاران ئینسان ،داكۆكی كردن له‌ماف و حورمه‌تی ئینسانیان و رێگه‌گرتن له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی كورد له ئاستێكی فراواندا بۆ قبوڵكردنی په‌نابه‌ران سه‌دان كه‌مپینی به‌ریخستووه و پشتیوانی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه… تا پێك هینانی به‌ره‌ی به‌هیز دژ به بریاره‌كانی ئه‌م وولاتانه بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، ڕاوەستاوە . به‌هه‌وڵ هیمه‌ت و ماندووبونێكی بێ ووچان تا له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا فریای ژیانی ده‌یان په‌نابه‌ری كورد بكه‌وێت هاوكاری پشتیوانیان بكات به‌ده‌ر له روانگه‌و ئامانج و ئایدۆلۆژی و دین و قه‌ومیت و نهژادێك .. زۆرێك له‌ئێمه به‌هه‌ر نرخێك خۆمان گه‌یاندۆته ده‌ره‌وه ، له‌و رێگه‌یه‌دا ده‌یان ئازار‌و نارحهتیمان چیشتووه ،چه‌ند که‌س هاورێ و ئازیز‌و خۆشه‌ویستانمان لهریگاكانی یوونان و توركیا‌و ئیران ئیتالیادا ..له‌ده‌ستداوه به ئومێدی به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێكی شایسته به ئینسان ،ئه‌م هه‌موو زه‌خت و فشاره تا له مافی په‌نابه‌ری به‌هرمه‌ند بین. جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌وتان پێرابگهیهنین خۆشبه‌ختانه فیدراسیۆن له ئێستادا لقی کوردستانی فیدراسیۆنی هەیە وموڵهتی یاسای وه‌رگرتووه له کوردستان لەویش بەهانای پەنابەر دیپۆرتکراوەکان و بەرگری لەمافەکانیان، هاوکاری ئەوخێزانانەی منالەکانیان لەرێگەی ژیانی هات ونەهاتی پەنابەری بێسەروشۆین بوون تاسۆراخی ئەو پەنابەرانەی زیندان لە ولاتانی دراوسێ ، بەئەرکی لە پێشینەی خۆی داناوە. فیدراسیۆن هەموو ڕۆژێك شەڕ دەکەین بۆ پاراستنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤی پەنابەران بۆ سەلامەتی، بۆ کەرامەت، بۆ داهاتوو. ئەو شەڕە کات و بوێری و سەرچاوەی دەوێت. جا بەرگریکردن بێت لە پەنابەران لە دادگاکان بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، یان تەحەداو رووبەرووبونەوە بە سیاسەتە ناڕەواکان . ئەم کارە ناتوانێت بەبێ پشتیوانی دارایی بەردەوام بێت. ئێمە بەپەلە پێویستمان بە بودجە هەیە بۆ ئەوەی هەوڵە یاسایی و داکۆکیکردن و گەیاندنەکانمان بەردەوام بن. بۆیه ئێمه چاومان لەکهسانی دڵسۆز‌و مرۆڤدوستە کە بتوانن کۆمه‌کمان پێبکه‌ن فیدراسیۆنه‌که‌مان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى مالى و داهاتى نییه جگه‌له‌وه‌ى كه چاوى بریوه‌ته كۆمه‌ك و یارمه‌تى ئه‌ندامان و خه‌لكى ئازادیخواز و په‌نابه‌ران بۆدابینكردنى پێداویستىیهكانى خۆى و راپه‌راندنى كاروباره‌كانى. ههرئاستێك لهكۆمهك كردن به فیدراسیۆن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر كه‌م وبچوكیش بێت، ئهتوانى كۆمه‌ك بكات بهگۆشهیهك لهكاروبارهكانى فیدراسیۆن. بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین دریخى مه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى لهتواناتاندایه كۆمه‌ك ویارمه‌تى بهفیدراسیۆن بكه‌ن. پشتگیری ئێوە دەتوانێت مانای جیاوازی نێوان نائومێدی و هیوا بێت. لە نێوان دەرگایەکی داخراو و سەرەتایەکی نوێ. دەتوانن کۆمەکەکانتان لەڕیگەی ئەم حساب بانکەوە بگاتە دەستمان بۆ راپەراندنی کارەکانمان: Account name:International Federation of Iraqi Refugees(IFIR),Bank name: HSBC Account number:21449591 Sort code:40-04-07 IBAN/SWIFT number (if outside UK): N/A دەستان دەگوشیین فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ٣٠/٧/٢٠٢٥