فیدراسیۆن ئاماری دەستگیرکردنی پەنابەران لەچوار مانگی ئەمساڵ لە تورکیا ڕادەگەینێت

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە

فیدراسیۆن ئاماری دەستگیرکردنی پەنابەران لەچوار مانگی ئەمساڵ لە تورکیا ڕادەگەینێت

لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٢ تا ڕێکەوتی ڕێکەوتی ٢٨/٤/٢٠٢٢ کۆی گشتی ئەو پەنابەرانەی لە تورکیا دەستگیرکراون بریتیە لە ٦٥ هەزارو ٥٦٩ پەنابەری نەتەوە جیاواز کە پەنابەرانی ئەفغانی لە پلەی یەکەمدان بە ٣٢ هەزارو ٢٠٩ پەنابەر کە دەستگیرکراون هەروەها بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئیدارەی شاری ئیستەنبوڵ زۆرترین ئەو پەنابەرانەی لەماوەی چوار مانگی سەرەتایی ئەم ساڵ لەتورکیا دەستگیرکراون لەشاری ئەستەنبوڵ دەستگیرکراون بەرپرسانی پارێزگاو پۆلیس و کۆچ و کۆچبەرانی شاری ئیستەنبوڵ ڕایانگەیاند لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٢ تا ڕێکەوتی ٣/٥/٢٠٢٢ ٢٥ هەزارو ٦٤٤ پەنابەر لەشاری ئیستەنبوڵ دەستگیرکراون کە پەنابەرانی ئەفغانی لەپلەی یەکەمدابوون بە ١١هەزارو ٩٣٦ پەنابەر کە دەستگیرکرابوون کە لەو ژمارەیە ٨هەشت هەزارو ٧٧٣ پەنابەریان ڕاستەوخۆ دیپۆرتی وەڵاتەکانیان کراونەتەوەو وە ١٢ هەزارو ٦٨٤ پەنابەریش ڕەوانەی شارەکانی تر کراون بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکرانەوەیان بۆ ووڵاتەکانیان هەروەها یەک هەزارو ٩٣٣ پەنابەریش دراون بەدادگا سەبارەت بەو پەنابەرانەشی بەیاسایی لەشاری ئیستەنبوڵ دەژین بەپێی یاسایی پەنابەرێتی ( الحيماية الدولية و الحيمايةةالمؤقتة ) بریتیە لە ٧٦٣ حەوت سەدوو شەست و سێ هەزار پەنابەری نەتەوە جیاواز کە ٥٤٢ هەزاریان پەنابەری سورین بەپێی یاسایی پەنابەرێتی ( الحيماية المؤقتة )

هەروەها پۆلیسی شاری ئیستەنبوڵیش ڕایگەیاند لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٥٨٢ پەنابەریان دەستگیرکردووە لەگەڕەکەکانی ( بییۆغڵۆ و فاتیح ) وە ڕەوانەی بنکەی تۆزلا کراون بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان

هەروەها سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لەسنوری تورکیا بریتیە ١٦٧ پەنابەر کە ژیانیان لەدەستداوە ژمارەی ئەو قاچاخچیانەشی دەستگیرکراون بریتیە لە دوو هەزارو ٥٧٧ قاچاخچی

سەبارەت بەدەستگیرکردنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش لەماوەی چوار مانگی ڕابردووی سەرەتایی ئەم ساڵ بریتیە لە نۆسەدوو ٩٩ پەنابەر کە دەستگیرکراون کە ئەمەش ڕێژەیەکی کەمە لە ئاست پەنابەرانی تر هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ قورسکردنی پێدانی فیزای تورکیا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەروەها پەنابەران بەناچاری رێگایتر دەگرنە بەر بەمەبەستی گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپا .

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *