فیدراسیۆن ئاماری  گرتن و ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەتورکیا بڵاو دەکاتەوە

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: فیدراسیۆن ئاماری  گرتن و ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەتورکیا بڵاو دەکاتەوە

بەپێی ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا
تا ڕێکەوتی ١٧/٣/٢٠٢١ ژمارەی ئەوپەنابەرانەی وویستویانە لەسنورەکانی تورکیاوە بگەنە ووڵاتانی ئەوروپاو دەستگیر کراون بریتیە لە  ( ٢٠،١١١) بیست هەزارو سەدوو یانزە هەزار پەنابەر کە لەنیوانیاندا ( ٧٦٥ ) حەوت سەدوو شەست و پێنچ پەنابەریان عیراقیین کە لە پلەی چوارەمی دەستگیرکراوەکاندایە پەنابەرانی ئەفغانیش لەپلەی یەکەمی دەستگیرکراوەکاندان ئەوانی تریش بریتین  لە پەنابەرانی  وولاتەکانی( ئەفغانستان ٧٧٩٨ پەنابەر ، سوریا ٣٧٥٧ پەنابەر ، پاکستان ١١٧٥ پەنابەر ، عێراق ٧٦٥ پەنابەر ، ئۆزبێکستان ٧٤١ پەنابەر ، بەنگلادیش ٧٠٣ پەنابەر ، تورکمانستان ٥١٥ پەنابەر ، ئێران ٥١٠ پەنابەر ، سۆماڵ ٤٠٣ پەنابەر ، فاس ٣٧٤ پەنابەر ، پەنابەرانی ووڵاتانی تریش ٣٣٧٠ )

سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەرانیش 
تا ڕێکەوتی ( ١٧/٣/٢٠٢١ ( ٩٠ ) نەوەت پەنابەر لە سنوری دەریایی تورکیا ژیانیان لەدەستداوە کە ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئاست ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە ساڵی پاردا لەهەمان کاتدا.تا ڕێکەوتی ١٩/٣/٢٠٢١: ژمارەی ئەو قاچاخچیانەی کە دەستگیرکراون وە بازرگانی بە ژیانی پەنابەرانەوە دەکەن بریتیە لە ( ١١٥٠ ) هەزارو سەدوو پەنجا قاچاخچی

سەبارەت بە وەرگرتنی جۆرەکانی ئیقامەش بۆ مەبەستی مانەوە لە تورکیا تا ڕێکەوتی ١٧/٣/٢٠٢١ لە کۆی ( ١٠١٦٤٢٥ ) یەک ملیۆن و شانزە هەزارو چوارسەدوو بیست و پێنچ  داواکاری  جۆرەکانی ئیقامە لە تورکیا ( ١٢٥،٤٢٦ ) سەدوو بیست و پێنچ هەزارو چوارسەدوو بیست و شەش داواکاری جۆرەکانی ئیقامە هاووڵاتیانی عیراقیین کە لە پلەی یەکەمدایە وەزیاتر لە ( ٩٠% ) ئەو هاووڵاتیە عێراقیانەی داوای جۆرەکانی ئیقامەیان کردووە بۆ مەبەستی مانەوە لەتورکیا  ( گەنجانن).

شایەنی باسە لەگەڵ کەمکردنەوەی بەربەستەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی کۆرۆناوە ڕێژەی پەنابەران ڕوو لە زیادبوون دەکات لەماوەی ڕابردووشدا بەڕیوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ڕایگەیاند پێش بینی دەکەین هاتنی پەنابەرانی هەریەك لە ووڵاتانی ( عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان ) لەم ساڵ و ساڵی داهاتوو زۆر زۆر بێت.

ئامادەکردنی: هیوا خدر

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *