فیدراسیۆن نامەی پەنابەڕیك سەبارەت بە دۆخی پەنابەران لە یۆنان بڵاودەکاتەوە

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

فیدراسیۆن نامەی پەنابەڕیك سەبارەت بە دۆخی پەنابەران لە یۆنان بڵاودەکاتەوە

ژیانی پەنابەرانی عێراقی و پەنابەرانی کورد لە وڵاتی یۆنان لە دۆخێکی هێجگار دیژواردایە وە پێویستە ڕێکخراوەکانی داکۆیکار لە مافەکانی پەنابەران وناوەندە جیهانیەکان ومافی مرۆڤی ئەوروپا ئاگادار بکریتەوە تا سنورێك بۆ ئەو بی ڕێزی و پێشلکاریانە دابنرێت کە حکومەتی یۆنان بەرامبەر بە پەنابەران بەڕیوەی دەبەن.

  کێشەکان لەویوە دەستپێدەکات  کاتێك پەنابەران بۆ یەکەم جار خۆی تەسلیم دەکات لە کەمپی داخراو دەمێنێتەوە ماوەی چەند مانگێك هەتا خۆیان ئەوراقی بۆ دروست دەکەن مافی پارێزەری نییە وە سودمەند نابێت لە هیچ خزمەت گوزاریەك کە دەزگا خێرخوازی و مرۆڤ دۆستەکان دەیکەن بەبێ ڕەزامەندی حکوومەتی یۆنان هەروەك ئاشکراشە حکومەتی یۆنان بەهۆی قەیرانیکەوە کەلەگەلی بەرەو ڕووە رۆژ بەرۆژ خزمەتگوزاریەکانی خەڵکی کەمکردوە وە باری سەرشانی کۆمەلگای قورس کردوە لەوبارەشەوە پەنابەرانیش بەشێکن لەو قوربانیانەی کە بەر بڕینی پیداویستی وخزمەتگوزاریەکان بوونەتەوە.

  پەنابەر دوای ئەوەی کە دەخرێتە سەر دەزگا خێرخوازیەکان لەبەر ئەوەی کارمەندانی دەزگا خێرخوازیەکان فەرمانبەرو خەڵکی یۆنانین پەنابەران وەک پێویست هاوکارییان ناکرێت لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەتایبەت لەروی وەرگێڕی زمانەوە کاتێك دەچن بۆ نەخۆشخانە یان هەندێ کاری تایبەتی کە پێویستیانە تەنها بۆ کاری پۆلیس و ئەوراق نەبێت  بەتایبەت وەرگێڕی زمانی سۆرانی هەر زۆر کەمە ئەگەر هەبێت ئەوە تەنها بۆ کاتی مقابەلەو کێس وەرگرتنە لە دەزگاکانی خۆیان. 

هەروەها  پەنابەر کاتێك ڕەفزی دووەم وەردەگری پێویستە پارێزەری هەبێت کە لەلایەن دەزگایەکی خێرخوازو مرۆڤ دۆست بەتایبەت ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNCHR تێچووی لەئەستۆ دەگیرێت بەڵام یۆنان ئەو مافەی لە زۆربەی پەنابەران زەوت کردووە وە  ڕاستەخۆ هاوکاری داراییان لێ دەبردرێت و ناشتوانێ ئیش بکات لەکاتێکدا پێویستە پارێزەری هەبێت بۆ دادگا یاخود بۆ دووبارە پێشکەش کردنەوەی کێسی دووەم هەموو ئەو کارانە تێچووی ماددیان واتە پارەدان دەکەوێتەوە سەر شانی پەنابەران خۆیان لەکاتێکدا ناتوانن ئیش بکەن و هاوکاری ماددیان لێبردراوە دەکەونە دۆخێکی قورسەوە کەلەتوانای هیچ پەنارێکدا نییە ئەو پەنابەرانەی کە توانای ماددیان باشەو دەتوانن پارێزەر بگرن ئەوانیش توشی گرفتێکی تر دەبنەوە چونکە، سەبارەت بە پارێزەر ڕێنمای لە ووڵاتەکەیان وەردەگرن بەهیچ شێوەك پارێزگاریت لێناکات بە سەدان خێزان لە یۆنان پارەیان لێ وەرگیراوە بەڵام بەداخەوە هیچ شتێکیان بۆ نەکراوە. لە هەموویان خراپتر مافی مانەوەی نییە لە خانوو مەبەست شوێنی نیشتەجێبوونی خێزان کە دەزگای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران بۆ پەنابەرانی دابین کردووە یۆنان لەڕێگەی پۆلیسەوە خێزانەکان لە ماڵەکانیان دەردەکات
بۆ  بەرچاو ڕوونی هەموو لایەك کاتێك ڕەفزی دووەم وەر دەگری دەتوانی داوای دادگا بکەی یاخود کەیسی دووەم پێشکەش بکەی بەڵام پارێزەر لەو ئیشەیاندا کارئاسانی ناکەن بەهیچ جۆرێك ئەوەش سیاسەت و بەرنامەی حکومەتی یۆنان بۆ خۆیەتی .
کۆمەڵێك خێزانی کوردی زۆری لێیە بەدەست ئەو کێشانەوە گرفتار بوون کەس گوێیان لێناگرێ دەناڵێنن، ووڵاتی یۆنان بەبیانووی ئەوەی پەنابەری زۆر لە ووڵاتەکەیاندا هەیە حساب بۆ لایەنی مرۆیی و ئینسانی پەنابەران ناکات ئەگەر بزانێ کەسێك کێشەیان بۆ دروست دەکات کێشێەکی بۆ دروست دەکەن کە نەتوانێ وەڵام وەرگرێت واتا ایقامە یان بە نایاسای دیپۆرتی تورکیایان دەکاتەوە ئەو کارانەیان لە رابردوودا  زۆر کردووە وبەردەوامن.
هەربۆیە لەڕیگای ئەم نامەیەوە  بۆ فیدراسیۆن وتەواوی ریکخراوەکانی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران ومرۆڤ دۆستان دەکەم بەهانای پەنابەرانەوە بێن بەهەر ڕیگایەك پیتان دەکرێت دەنگی پەنابەران وکیشەکانین بەدەرەوە بگەیەنن تا سنورێك بۆ ئەم هەڵسوکەوت و سیاسەتە دژی پەنابەریە دابنرێت کە حکومەتی یۆنانی بەرامبەر پەنابەران پەیرەوی لێدەکات.

٩/٣/٢٠٢١

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *