قاچاخچیەکان دەیان پەنابەر فڕێدەدەنە ناو دەریاوە

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە :- قاچاخچیەکان دەیان پەنابەر فڕێدەدەنە ناو دەریاوە
هیوا خدر  بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
لە ڕێکەوتی ٣/٣/٢٠٢١ لە دەریایی نیوان ( جیبوتی و یەمەن )دا  قاچاخچیەکان ( ٨٠ ) هەشتا پەنابەر بەزەبری هێز دەخەنە ناو دەریاوە

سەبارەت بەم ڕووداوە ڕێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتی لە ڕێکەوتی ٤/٤/٢٠٢١ ڕایگەیاند
بەلەمی پەنابەرەکان بە ( ٢٠٠ ) پەنابەری ئەفریقیەوە لە جیبوتیەوە بەڕێکەوتبوون وە دوای نیو کاتژمێر لە بەڕێکەوتنیان لەنێو دەریادا قاچاخچیەکان بە زەبری هیزو توندوتیژی ( ٨٠ ) هەشتا پەنابەر دەخەنە ناو دەریاوە لەو هەستا پەنابەرە ( ٦٠ ) شەست پەنابەریان توانیبویان خۆیان ڕزگار بکەن و بگەنەوە کەنار دەریا بەڵام ( ٢٠ ) ببیست پەنابەر ژیانیان لەدەستداوەو تەنها تەرمی ( ٥ ) پێنچ پەنابەریش دۆزراوەتەوە
ڕێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە سێیەمین رووداوی هاوشێوەیە کە رووبدات لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *