لقی کوردستانی فیدراسیۆن پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان ده‌ربڕی‌

ئەمڕۆ بەروارى 2015/10/19 لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌گه‌ڵ کەمپینى شەفافیەت و لێپرسینەوە که‌ به‌ نوێنەرایەتى زیاتر لە (50) ڕێکخرا و سەندیکا و کۆمەڵە و کەسانى ئەکادیمى پشتیوانى خۆى له‌ رێپیوانێکدا بۆخۆپیشاندانى مامۆستایان و فەرمانبەران ده‌ربری و به‌یانێکیان که‌ بۆ پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانه‌کانی مامۆستایان ئاماده‌کردبوو له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا له‌ قاوه‌خانه‌ که‌لتووری پیشکه‌شکرد که‌ ‌ له‌م‌ ‌جوارخاڵدا به‌رجه‌سته‌کرا :

1- مافى خۆپیشاندانى مەدەنییانە مافی هەموانە
2- مووچەی مامۆستایان دەبێت لەکاتی خۆیدا بدرێت ، وە داواکارین لە لایەنە پەیوەندارەکان و هاوڵاتیان دوربکەونەوە لە توندوتیژی و بە ڕێگەی شارستانی مامەلەَ بکەن لەگەڵ کێشەکاندا
3- نابێت قوت و مووچەی هاوڵاتیان بکرێتە قوربانی ململانێی سیاسیەکان و ئەمە پێچەوانە مافەکانی مرۆڤە
4- داواکارین چاکسازی ئیداری و ئابووری ببێتە خاڵی سەرەکی دەسەڵات دارێتی حوکمڕانی کوردستان و دوربکەونەوە لە دوبەرەکی ململانێی نا دیموکراسی و نا یاسایی….
5- شەفافیەت لەداهاتی نەوت و سەرجەم داهاتەکان هەبێت مامەڵەکردن لەگەڵ مووچە خۆراندا هاوڵاتیان بە شێوەیەکی دیموکراسی و یاسایانە بێت ،مووچە لەکاتی خۆیدا بدرێت
له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ پیشوازی کرا.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *