لەسەر دیار نەمانی ژمارەیەك پەنابەر تورکیاو یۆنان یەکتری تاوانبار دەکەن

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

هیوا خدر/ بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هەواڵی دیارنەمان و بێسەروشوێن بوونی ،، ٣٨ ،، پەنابەر دەنگدانەوەی ڕاگەیاندنەکانی لێکەوتەوە لە سنوری نیوان ،، تورکیاو یۆنان ،، لەسەر رووباری ،، ئیفرێست ،، سەر بەشاری ،،ئەدرنا،،دوای ئەوە لەلایەن پۆلیس و جەندرمەو پاسەوانانی سنوری تورکیا گەڕان و پشکنین لەو ناوچەیە کرا لەلایەن پارێزگاری شاری ئەدرنەشەوە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکان ڕاگەیەندرا کە : هیچ پەنابەرێکیان لەسنوری تورکیا نەدۆزیەوەتەوەو هیچ ئاسوارێکیش نیە بۆ بۆنی ئەو کۆمەڵە پەنابەرە” هیوا ووتیشی” ئەمڕۆش ڕێکەوتی ١٦/٨/٢٠٢٢ ،، نيتيس ميتراكيس ،، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان ڕایگەیاند کە شوێنی ئەو ،، ٣٨ ،، پەنابەرەیان دۆزیوەتەوەو دەستگیریان کردوون و رەوانەی کەمپی کاتی کراون و خواردن و خواردنەوەیان پێداون و خزمەتگوزاری پزیشکیشیان پێسکەش کردوون دواتر ڕێکارەکانی داواکردنی مافی پەنابەرتیان تاوتوێ دەکرێت” لەلایەکی ترەوە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان ئاماژەی بەوەشدا وە”کە پەنابەرەکان لەڕێکەوتی ١٤/٨/٢٠٢٢ هاتوونەتە خاکی یۆنان بۆماوەی یەك ڕۆژ خۆیان شاردۆتەوەو دواتر داوای هاوکاریان کردووەو لەلایەن هیزەکانیانەوە شوێنیان دۆزراوەتەوە کە پێک هاتوون لە ،، ٣٥ پەنابەری سوری لەگەڵ ٣ پەنابەری فەڵەستینی ،، هەروەها ووتیشی “بەپێی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵ پەنابەران پێشترلەسەر سنور لەخاکی تورکیا لەلایەن جەندرمەی تورکیەوە دەستگیرکراون بە زەبری هێزو ئەشکەنجە لە ڕووبارەکە پەڕێندراونەتەوەو ڕەوانەی خاکی یۆنان کراون لەکاتێکدا دەبوایە تورکیا مافی پەنابەرێتی نیودەوڵەتیەیان پێبدات بەپێی ڕێکەوتنامەی نیودەوڵەتی تایبەت بەپەنابەران نەک بەوشێوەیە ڕەوانەی یۆنانیان بکات..” هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە کاتی رەوانەکردنی ئەوپەنابەرانە بۆ یۆنان منداڵێکی تەمەن ،، پێنچ ساڵ ،، لەخاکی تورکیا لەسنوری تورکیا ژیانی لەدەستداوەو تەرمەکەی نادیارە بۆیە هەوڵدەدەین لەڕیگایی خاچی سوری نێودەڵەتی و مانگی سوری نێودەوڵەتی تەرمی ئەو منداڵە پێنچ ساڵانە لەسنوری خاکی تورکیا بدۆزینەوەو رادەستی خێزانەکەی بکەینەوە تا بەشیوەیەکی شایستانە بەخاک بسپێردرێت لەلایەکی ترەوە”تورکیاش تەواوی تۆمەتەکانی یۆنان لە رەوانەکردنی پەنابەران بۆ یۆنان لەتەواوی سنورەئاوویەکان و ووشکانیەکانی رەتدەکاتەوەو دەڵێت ئەوە یۆنانە پێشێلی مافەکانی پەنابەران دەکات و ئەشکەنجەو ئازاری جەستیان دەدەن و بێ گویدانە مەترسیەکان پەنابەران دیپۆرت دەکاتەوە کە بەوهۆیەوە سەدان پەنابەر ژیانیان لەدەستداوە” شایەنی باسە تورکیاو یەکیتی ئەوروپا لەساڵی ٢٠١٦ دا ڕێکەوتنێکیان واژۆ کرد کە لەگەڵ یۆنان بەهاوبەشی کاربکەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی پەنابەران و هەردوولا سنورەکانیان توندوتۆڵ بکەن بەڵام تورکیا تاک لایەنە لە ڕێکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢٠ سنورەکانی بەرووی پەنابەراندا کردەوە بە بیانوی ئەوەی تورکیا زۆرترین ڕێژەی پەنابەری لە ئەستۆ گرتوەو چیتر ناچار نیەو توانای نیە بەوشێوەیە پەنابەر لەئەستۆ بگریت دەبێت یەکیتی ئەوروپاش لەوەبەشداربێت کە لەکاتێکدا زۆرینەی پەنابەران خواستیان گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپایە لەو کاتەوەش یۆنان زۆر بەتوندی سنورەکانی توندوتۆڵکرد بە هاوکاری و پاڵپشتی ووڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتی ئەڵمانیا لەوکاتەوە مامەڵەی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان لەگەڵ پۆلیسی پاسەوانانی سنوری یۆنان زۆر گۆڕاوەو زۆر نامرۆڤانەو دوور لەمافەکانی مرۆڤ و مافەکانی پەنابەران مامەڵەلەگەڵ پەنابەراندا دەکەن جگە لەدەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەیان ڕووت دەکرێنەوە لەڕووی جل و بەرگ و کەل و پەلەکانیان و دڕاندن و سوتاندنی پارەو بەڵگەنامەی کەسێتی و پاسپۆرتەکانیان ئازارو ئەشکەنجەی جەستەیش دەدرێن کە تەنها لەسنوری ئەدرنا لەماوەی کەمتر لەسالێک زیاتر لە ،، ٢٠ ،، پەنابەر بەهۆی ئەشکەنجەو بێ جل و بەرگ لە کەش و هەوای ساردی زستاندا کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکراونەتەوە هەر لەسەر سنور ژیانیان لەدەستداوە.بەداخەوە مەسەلەی پەنابەران کراونەتە کارتێکی سیاسی بەشیوەیەکی نامرۆڤانە مامەلەیان پیوەدەکرێت. خوێنەری هەواڵ و زانیاریەکانی فیدراسیۆن بن دەربارەی پەنابەران

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *