لەماوەی رۆژێکدا بەسەدان پەنابەر لەریگای دەریاوە هەوڵی گەیشتن بە ئەوروپا دەدەن

دوو هەواڵ لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

لەماوەی رۆژێکدا بەسەدان پەنابەر لەریگای دەریاوە هەوڵی گەیشتن بە ئەوروپا دەدەن
هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “بەهۆی جەنگ و نائارامی ئەمنیەوە لە ووڵاتی ( لیبیا )دا
لەماوەی تەنها ( ٢٤ ) کاتژمیردا ( ١٠٠٠ ) هەزار پەنابەر  لەڕیگای کەناراوەکانی لیبیاوە هەوڵی گەیشتن بە وولاتانی ئەوروپا دەدەن بەڵام لەلایەن دەسەلاتدارانی لیبیاوە ( ٨٠٠ ) هەشت سەد لەو پەنابەرانە دەستگیر دەکرێن و دەگەڕیندرینەوە بۆ لیبیا “

هەروەها ئەوەشی ووت” لە هەمان کاتیشدا ( ٤٠٠ ) چوارسەدد پەنابەری تر لە سنوری دەریایی لیبیادا رزگارکران دوای ئەوەی توشی کێشەو گرفت بوونەوە لەدەریادا..:

گرتن و ڕزگارکتدنی پەنابەران لە تورکیا
چانکاڵێ:
ڕێکەوتی ٤/٢/٢٠٢١ لە ناوچەی گوێیك چادا سەر بەشاری چانکاڵی ( ٦٥ ) پەنابەر لەبەلەمێکدا ڕووبەڕووی ژێر ئاوکەوتن دەبنەوە دوای ئەوەی بزوینەری کارپێکەری بەلەمەکەیان لەکاردەکەوێت راستەوخۆ پەیوەندی بە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە دەکەن و سەرجەمیان رزگاردەکرێن.
هەر لەشاری چانکاڵێ وە لەناوچەی ئایڤاچەک لە رێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢١  ( ٩ ) نۆ پەنابەر لە بەلەمێکی چوپدا رزگار کران کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە ناچار کرابوون بگەرینەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا.
ئەزمیر:
ڕیکەوتی ٤/٢/٢٠٢١ لەناوچەی دیکلیلی سەر بەشاری ئەزمیر ( ١٩ ) پەنابەر لە بەلەمێکی چوپدا رزگارکران کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە ناچار کرابوون بگەرینەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا.
هەر لەشاری ئەزمیر لە دوورگەیەکی ناوچەی چەشمێ لەڕێکەوتی ٣١/١/٢٠٢١  ( ٣ ) سێ پەنابەر لە ریگایی هەلی کۆپتەرێکەوە ڕزگارکران.
بالیکسیر:
ڕێکەوتی ٤/٢/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر  ( ٣٨ ) سی و هەشت پەنابەر رزگارکران کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە ناچار کرابوون بگەرینەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *