لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە : بەلەمێکی پەنابەران لەدەریایی ئیجە لەسنوری تورکیا ژێر ئاو کەوت

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆڕێکەوتی ١٥/٣/٢٠٢٤لە دەریایی (ئیجە) لەسنوری تورکیا لەناوچەی ئجەبات سەر بەشاری چەنەککاڵی بەلەمێکی چوپی پەنابەران ژؽر ئاوکەوت بەو هۆیەوە دەیان پەنابەر ژیانیان لەدەستداو”

هیوا ئەوەشی ووت”،پارێزگاری شاری چەنەککاڵێ لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند دوای ئاگاداربوونمان لەڕووداوەکە بە 10 بەلەمی ڕزگارکەری پۆلیسی ئێشکگری و ئەلیکۆپتەرو چەندین کەرەستەی ڕزگارکردن گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە دوای گەڕان تەرمی ٢١پەنابەرانمان لەدەریادا دەرهینا کە ٥ پێنچ کەسیان منداڵ بوون وە دوو پەنابەریشمان لەدەریادا ڕزگارکردوە”هەروەها  پارێزگاری شارەکە  ئەوەشی ووت” تەرمەکانمان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارەکە کردووەو دووپەنابەرەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراون وە دەستمان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەهۆکاری ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەو وە دیاری کردنی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سەر بەلەمەکە بوون لەگەڵ ئەو دوو پەنابەرە ڕزگارکراوانە “

 باریزگار ووتیشی” گەڕان لەدەریادا بەردەوامە بەدوای پەنابەری تر ..”

هیوا خدر سەبارەت بە ناسنامەی پەنابەرەکان ووتی”، تا ئێستا ئاماژە بەڕەگەزنامەی پەنابەرەکان نەکراوە ولە هەواڵی  زیاتر رای گشتی ئاگادار دەکەینەوە.

چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

هەڵمەتی بە هاناوە چوون” خەڵکی ئازادیخواز، ئینسان دۆستان! ژنان و لاوان و تێکۆشەرانی بەرگری لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Sahifa Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.