فیدراسیۆن چەند گۆشەیەك لەژیانی پەنابەران لەکەمپەکانی لیتوانیا بڵاو دەکاتەوە

چەند پەنابەرێکی کورد لە کەمپەکانی لیتوانیاوە چەند گۆشەیەکی ژیانی خۆیان دەگێرنەوەو داوایان کردوە ئازادیخوازان وریکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران کە بەهانایانەوە بچن . یەکێکلە پەنابەرە کوردانە دەڵێت”من خۆم و سێ منال و خێزانم شەش مانگە لە لیتوانیا لە کەمپی ڤیلینۆس دەست بەسەرین ژیانمان زۆر ناخۆشە کورەکەم کە پێنج ساڵێتی توشی نەخۆشی دەرونی بووە، ئەویش بەهۆی ئەوەی پیشتر لە خێمەدابوین رۆژێکیان پۆلیس

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: فیدراسیۆن چەند گۆشەیەك لەژیانی پەنابەران لەکەمپەکانی لیتوانیا بڵاو دەکاتەوە چەند پەنابەرێکی کورد لە کەمپەکانی لیتوانیاوە چەند گۆشەیەکی ژیانی خۆیان دەگێرنەوەو داوایان کردوە ئازادیخوازان وریکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران کە بەهانایانەوە بچن . یەکێکلە پەنابەرە کوردانە دەڵێت”من خۆم و سێ منال و خێزانم شەش مانگە لە لیتوانیا لە کەمپی ڤیلینۆس دەست بەسەرین ژیانمان زۆر ناخۆشە کورەکەم کە پێنج ساڵێتی توشی نەخۆشی دەرونی بووە، ئەویش بەهۆی ئەوەی پیشتر لە خێمەدابوین رۆژێکیان پۆلیسێك شیری بەدەستەوە بوو، منالە کەم زۆر داوای کرد پمێان وت نەی دایەو شەقێکی لە منالەکەمان داووتی: بەشی تۆ نیە لەوڕۆژەوە منالەکەمان باری دەرونی باش نیە و ھەمو منالەکان بە ئاواتی یەك تۆپن چەند جار پارەمان داوە بە پۆلیسەکان بۆمان ناکرن . هەروەها دەڵیت”خواردنمان زۆر خراپە جلمان زۆر خراپە دکتۆرو دەرمان نیە زۆر بەدەگمەن نەبێت موبایلەکانمان ڕۆژانە دەبەن بۆئەوەی بزانن چیمان وتوە ئەزیەتمان دەکەن..” هەروەها سەبارەت بەداوای پەنابەریان دەڵیت” بەبێ مقابەلە ڕەفزمان بۆدێت… ماسکی کۆرۆنای دەستی دوو دەدەن بە خەڵك واتا بەکار ھاتووە لە شینە ھەرزانەکان و بەکار ھاتوش خەلکێکی زۆر توشی نەخۆشی گەڕی بون زۆر خۆیان دەخورێنن بە سێ سەد کەس دوو حمامی سەفەری و دوو تەوالیتی سەفەریمان ھەیە وە خۆمان ئاو لە تەوالێتەکان دەبەین بۆ خواردن لەو کەسانەی لێرەن زۆربەیان کوردی باشورن ئەگەر کەسێك ناڕەزایەتی دەربڕێت کۆماندۆ دێنن دەیبەن بۆ ئینفرادی…” پەنابەرێکی تری کورد لە کەمپی پاپەڕدا لە وڵاتی لیتوانیاوە دەڵێت”من وەك گەنجێك شەش مانگە لەگرتووخانەیە دەستبەسەرم، داوای مافی پەنابەریم کردوەوڕەتکراومەتەوە،شۆینەکەمان وخواردنمان زۆر خراپەنە،خۆش بکەوین بزیشکمان بۆ ناهێنن، جەنگی دەرونیمان لەگەل دەکەن فشارمان بۆ دەهینن زۆر جار هێزی کۆماندۆمان بۆ دەهینن بۆ ترساندنمان…ئەوانە لە زیندانی ئینفرادین ڕێگەنادەن قسە لەگەل کەسوکاریشیان بکەن ..داوای مافی پەنابەری بکەین لەدووسی مانگدا داواکەت بەنایاسای ڕەتدەکەنەوە زەختت بۆ دەهێنن داوای گەرانەوە ی ئارەزوومەندانەبکەیت..ئێمە ژمارەمان لەم کەمپە سەد پەنابەرە تەنانەت قوریەکمان نادەنێ بۆ چاخواردنەوە زۆر جار ئاوی حەمام بەکارهێناوەو چام پێ خواردۆتەوە..ئاوەکەیان پیسە ،،زۆربەی ئەو پەنابەرانەی لەم کەمپەن توشی نەخۆش پێست بوون…یەك یۆرۆمان بۆ سەرف ناکەن سێ مانگی یەکەم من لەژێر خیمەدا ژیانم بەڕ یکردوە.. هەروەها دەڵێت “لەو خیمەیەدا رۆژی یەك ژەم نانمان پی دەدرا وخواردنی قتوو وبسکیتیان پی دەداین…” ئەوەشی ووت”پەنابەر هەبوو سی جار رەفزکراوەتەوە پیان راگەیاندوە گەر نەگەریتەوە بۆ وڵاتی خۆت ئەوا بەزۆر دەتانێرینەوە.. هەروەها دەڵێت”ژمارە زیاتر لە ٢٠٠٠ هەزار پەنابەرە لە لیتوانیایە مافی پەنابەری بەڕەسمی ناناسرێت و بەنابەرێکی زۆرمان لەگەڵدایە نەخۆشە پێویستی بەچارەسەرە دەلیلی هەیە لە عێراق ژیانی لە خەتەردایە بگەرێتەوە بەلام وەڵامی نادرێتەوە ..” لەکۆتایشدا دەڵیت “لە ڕێگەی ئێوەوە دەمانەوێت دەنگمان بگات بەدنیای دەرەوە بەهانامانەوە بین دەنگمان بگەیەنن …هیچ مافێکی مرۆڤ لێرە پەیرەوی لی ناکرێت،رێگەبەهیچ ریکخراوەیەکی مرۆڤ دۆستیش نادەن سەردانمان بکەن… شایەنی باسە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا کەمپەینێکی سەراسەری لە ئاستی ولاتی ئەوروپا دەستپێکردوە وەحکومەتەکانی ئەوروپا ریکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانی بۆ کاروباری پەنابەرانی بەرپرسکرد وەلەودەستدرێژی و بی مافیانەی بەرامبەر بە پەنابەران بەریوەدەبرێت لەلایەن حکومەتەکانی لیتوانیا پۆلۆنداوەوبیلاروسیا… هەروەها داواکاریکردوە کەپەنابەران پێویستە ڕاستەوخۆ فریاگوزاریان بگاتێ و ڕیگا بە ڕێکخراوە مرۆییەکان بدرێت کە یارمەتی خۆراك وپزیشکی بگەێننە پەنابەران، مافی پەنابەرێتی ، مافێکی ئینسانیە و ئەو کەسانەی کە بەشوێن پاراستنی ژیانیانەوەن مافی ئەوەیان هەیە کە کەیسەکانیان لێکۆلینەوەی لەسەربکرێت ومافی پەنابەریان بۆ بڕەخسێت، لەناو سنوری یەکێتی ئەوروپا.، پێویستە لە سەر حکومەتی پۆڵەنداولیتوانیا …، وەکو حکومەتێکی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا کە مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت، ئەم پەنابەرانە نابێت بکرێنە ئامرازی سات و سەودای سیاسی لە نێو ووڵاتانی ئەوروپا. وبیلاروسیاو ..بەحکومەتی عێراقی وحکومەتی هەریمی کوردستانیشەوە. چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن…

ێك شیری بەدەستەوە بوو، منالە کەم زۆر داوای کرد پمێان وت نەی دایەو شەقێکی لە منالەکەمان داووتی: بەشی تۆ نیە لەوڕۆژەوە منالەکەمان باری دەرونی باش نیە و ھەمو منالەکان بە ئاواتی یەك تۆپن چەند جار پارەمان داوە بە پۆلیسەکان بۆمان ناکرن . هەروەها دەڵیت”خواردنمان زۆر خراپە جلمان زۆر خراپە دکتۆرو دەرمان نیە زۆر بەدەگمەن نەبێت موبایلەکانمان ڕۆژانە دەبەن بۆئەوەی بزانن چیمان وتوە ئەزیەتمان دەکەن..” هەروەها سەبارەت بەداوای پەنابەریان دەڵیت” بەبێ مقابەلە ڕەفزمان بۆدێت… ماسکی کۆرۆنای دەستی دوو دەدەن بە خەڵك واتا بەکار ھاتووە لە شینە ھەرزانەکان و بەکار ھاتوش خەلکێکی زۆر توشی نەخۆشی گەڕی بون زۆر خۆیان دەخورێنن بە سێ سەد کەس دوو حمامی سەفەری و دوو تەوالیتی سەفەریمان ھەیە وە خۆمان ئاو لە تەوالێتەکان دەبەین بۆ خواردن لەو کەسانەی لێرەن زۆربەیان کوردی باشورن ئەگەر کەسێك ناڕەزایەتی دەربڕێت کۆماندۆ دێنن دەیبەن بۆ ئینفرادی…” پەنابەرێکی تری کورد لە کەمپی پاپەڕدا لە وڵاتی لیتوانیاوە دەڵێت”من وەك گەنجێك شەش مانگە لەگرتووخانەیە دەستبەسەرم، داوای مافی پەنابەریم کردوەوڕەتکراومەتەوە،شۆینەکەمان وخواردنمان زۆر خراپەنە،خۆش بکەوین بزیشکمان بۆ ناهێنن، جەنگی دەرونیمان لەگەل دەکەن فشارمان بۆ دەهینن زۆر جار هێزی کۆماندۆمان بۆ دەهینن بۆ ترساندنمان…ئەوانە لە زیندانی ئینفرادین ڕێگەنادەن قسە لەگەل کەسوکاریشیان بکەن ..داوای مافی پەنابەری بکەین لەدووسی مانگدا داواکەت بەنایاسای ڕەتدەکەنەوە زەختت بۆ دەهێنن داوای گەرانەوە ی ئارەزوومەندانەبکەیت..ئێمە ژمارەمان لەم کەمپە سەد پەنابەرە تەنانەت قوریەکمان نادەنێ بۆ چاخواردنەوە زۆر جار ئاوی حەمام بەکارهێناوەو چام پێ خواردۆتەوە..ئاوەکەیان پیسە ،،زۆربەی ئەو پەنابەرانەی لەم کەمپەن توشی نەخۆش پێست بوون…یەك یۆرۆمان بۆ سەرف ناکەن سێ مانگی یەکەم من لەژێر خیمەدا ژیانم بەڕ یکردوە.. هەروەها دەڵێت “لەو خیمەیەدا رۆژی یەك ژەم نانمان پی دەدرا وخواردنی قتوو وبسکیتیان پی دەداین…” ئەوەشی ووت”پەنابەر هەبوو سی جار رەفزکراوەتەوە پیان راگەیاندوە گەر نەگەریتەوە بۆ وڵاتی خۆت ئەوا بەزۆر دەتانێرینەوە.. هەروەها دەڵێت”ژمارە زیاتر لە ٢٠٠٠ هەزار پەنابەرە لە لیتوانیایە مافی پەنابەری بەڕەسمی ناناسرێت و بەنابەرێکی زۆرمان لەگەڵدایە نەخۆشە پێویستی بەچارەسەرە دەلیلی هەیە لە عێراق ژیانی لە خەتەردایە بگەرێتەوە بەلام وەڵامی نادرێتەوە ..” لەکۆتایشدا دەڵیت “لە ڕێگەی ئێوەوە دەمانەوێت دەنگمان بگات بەدنیای دەرەوە بەهانامانەوە بین دەنگمان بگەیەنن …هیچ مافێکی مرۆڤ لێرە پەیرەوی لی ناکرێت،رێگەبەهیچ ریکخراوەیەکی مرۆڤ دۆستیش نادەن سەردانمان بکەن… شایەنی باسە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا کەمپەینێکی سەراسەری لە ئاستی ولاتی ئەوروپا دەستپێکردوە وەحکومەتەکانی ئەوروپا ریکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانی بۆ کاروباری پەنابەرانی بەرپرسکرد وەلەودەستدرێژی و بی مافیانەی بەرامبەر بە پەنابەران بەریوەدەبرێت لەلایەن حکومەتەکانی لیتوانیا پۆلۆنداوەوبیلاروسیا… هەروەها داواکاریکردوە کەپەنابەران پێویستە ڕاستەوخۆ فریاگوزاریان بگاتێ و ڕیگا بە ڕێکخراوە مرۆییەکان بدرێت کە یارمەتی خۆراك وپزیشکی بگەێننە پەنابەران، مافی پەنابەرێتی ، مافێکی ئینسانیە و ئەو کەسانەی کە بەشوێن پاراستنی ژیانیانەوەن مافی ئەوەیان هەیە کە کەیسەکانیان لێکۆلینەوەی لەسەربکرێت ومافی پەنابەریان بۆ بڕەخسێت، لەناو سنوری یەکێتی ئەوروپا.، پێویستە لە سەر حکومەتی پۆڵەنداولیتوانیا …، وەکو حکومەتێکی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا کە مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت، ئەم پەنابەرانە نابێت بکرێنە ئامرازی سات و سەودای سیاسی لە نێو ووڵاتانی ئەوروپا. وبیلاروسیاو ..بەحکومەتی عێراقی وحکومەتی هەریمی کوردستانیشەوە. چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن…

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *