لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: پەنابەرانی کورد لە  جەنگەڵی     دەنکێرك لە دۆخێکی خراپدان

پەنابەرێکی کورد ئەمرۆ ١٢مەی ٢٠٢٢ لە جەنگەڵی دەنکێرك لە فەرەنساوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” لەم جەنگە ڵەدا ژمارەمان لە زیاتر لە ٢٠٠ پەنابەر  دەبێت وەهەروەها  خێزانەکانیش نزیك ٢٠ خێزان دەبن لەناویان دا مناڵی زۆر هەیە کەتەمەنیان لە یەك ساڵەوە تیایەتی تا وەکو پێنج ساڵ، بەڕاستی شەوان دارستانەکە زۆر ساردە  کێشەی زۆری ئاومان هەیە ،پەنابەرەکان زۆرەو ئاوەکە کەمە،  پەنابەرمان تیایە دە ڕۆژ زیاترە خۆی نەشۆردوە  لەسەرو هەموو ئەو شتانەوە پۆلیسی فەڕەنسا زۆر خراپ لەگەڵ پەنابەران مامەڵە دەکات،جار جار  دێت خێمەکان تێك دەدات،  بەپاسەوە دێن خەڵك ئەگرن پێنج شار ئەولاتر دوریان دەخاتەوە  ئەمانیش هیچ پارەیەکیان پێ نەماوە تابگەڕێنەوەلامان”

ئەوەشی ووت’ئەو پەنابەرانەی لەم شوێنە کۆبۆتەوە  دەیانەوێ بگەنە بەریتانیا ودیارە زۆرینەی پەنابەرەکان خەڵکی کوردستانی عیراقن وە لەنیومانیشدا پەنابەری  سوریو ئەفغانیو ئێرانیشی تێدایە  هەموانن بێکێشە شەو ڕۆژ دەکەینەوە”

سەبارەت بە هەڵوێستی ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە پەنابەران ووتی”لەم جەنگە لەدا بە بەردەوامی رێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان هاوکاریمان پیشکەش دەکەن”
هاوکات فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە بەڕیتانیا ڕایانگەیاند’لەماوەی ئەم مانگەدادەیان پەنابەرکەبەشیکیان خێزانن وهاوڵاتی هەریمی کوردستانن پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوەکردوەو داوا ڕێنماییانکردوە”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *