لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە چەندپەنابەر لەسەرمادا ڕەق بونەوەو

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە چەندپەنابەر لەسەرمادا ڕەق بونەوەو تورکیا/ئیدرنا هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بەرەبەیانی ڕێکەوتی ٢/٢/٢٠٢٢ لە گوندی (پاشا کۆیی ) لەناوچەی ئیبسالا سەر بەشاری ئیندرنا تەرمی (٩) پەنابەر بەبێ جل و بەرگ دۆزرانەوە کە لەسەرمادا ڕەقیان بردبویەوەو ژیانیان لەدەستدابوو دوای گەڕان و پشکنین سێ پەنابەری تریش دۆزرانەوە کە یەکێکیان ژیانی لەدەستدابوو دوو پەنابەریشیان بەهۆی خراپی تەندروستیان بەهۆی سەختی سەرماوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران شایانی باسە پەنابەرەکان دوای گەیشتنیان بەسنوری یۆنان لەلایەن پاسەوانانی سنوری یۆنانەوە دەستگیرکراون وە زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی گشت ئەو شتانەی پێیان بوە وەک جانتا پارە مۆبایل پاسپۆرت جل و بەرگەکانیشیان لەبەرداکەندون و بە رووتی گەڕێندراونەتەوە بۆ خاکی تورکیا دواتر بەهۆی سەختی سەرەماوە ٩ پەنابەر ژیان لەدەستدادات و دواتر تەرمی سێ پەنابەری تر دەدۆزرێنەوە کە یەکێیان ژیانی لەدەستداوەو دوانیشیان لەسەرە مەرگدابوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون لەسەر ئەمڕوداوە سڵێمان سۆیڵۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕەخنەی توندی لە یەکێتی ئەوروپا گرت و بەبێ دەسەڵات و بێ هەڵوێستی ناوبردن لەدژی ئەو تاوانانەی دژی پەنابەران دەکرێت لەلایەن یۆنانەوە هەروەها ڕاشیگەیاند کۆی گشتی ئەو پەنابەرانە ٢٢ پەنابەربوون کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ زۆر نامرۆڤانە بەوشێوەیە دیپۆرتی تورکیا کراونەتەوە هەتاوەکو ئێستا ناسنامەی پەنابەرەکان ئاشکرا نەکراوە

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *