لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە ژمارەی ئەوپەنابەرانەی لەسەرمادا ڕەقبونەوەزیاتربوو ڕێکخراوی UNHCR یش داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە ژمارەی ئەوپەنابەرانەی لەسەرمادا ڕەقبونەوەزیاتربوو ڕێکخراوی UNHCR یش داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەتاند ڕێکەوتی ٣/٢/٢٠٢٢ تەرمی ٧ پەنابەری تر دۆزرانەوە کە لەسەرمادا ڕەقببونەوە لە کۆی گشتی ئەوپەنابەرانەی لەسەرمادا ڕەقببونەوەو گەیشتە (١٩ ) پەنابەر سەرجەم تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کران لەشاری ئیستەنبوڵ لەهەمان ڕۆژدا ٣٥ پەنابەری تر لەوناوچەیە ڕزگارکران بەپێی لێدوانی پەنابەرە ڕزگارکراوەکان ئەوان ژمارەیان ٦٠ پەنابەر بوە دوای ئەوەی لەشاری ئەدرنایی تورکیاوە چونەتە خاکی یۆنان کە زۆرینەیان پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( ئەفغانستان ، پاکستان ، ئەفریقیا ، نیپاڵ ، بەنغلادیش ) بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لەسەربازگەیەک دەست بەسەرکراون وە هیچ خواردن و خواردنەوەیەکیان پێنەدراوە وە هەرچی پێیان بوە لە پارەو بەڵگەنامەو جل و بەرگ و پاسپۆرت لێیان سێندراون و دواتر دابەشکراون بۆچەند گروپێک و بەجیاجیاو لەکاتی جیاوازدا بەبێ هیچ جل و بەرگێک دیپۆرتی تورکیا کراونەتەوە بەو سەرماو کەش و هەوا نالەبارە لەو بارەیەوە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران داوای کرد بەزووترین کات لێکۆڵینەوە بکرێت لەسەر ژیان لەدەستدانی ئەوپەنابەرانە وە خراپی مامەڵەکردنی پاسەوانانی سنوری یۆنان هەروەها ووتەبیژی هەمان ڕێکخراو ڕایگەیاند کە ئەوان بەدواداچونی وورد بۆ ئە کەیسە دەکەن لەگەڵ هەموو ئەوانەی تۆمەتبارن بەو ڕووداوەوە وە داواشی کرد دەبێت ژیانی پەنابەران پاریزراوبێت لەهەموو ڕوویەکەوە چاوەروانی هەواڵی زیاتربن

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *