لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە ژیان له‌ده‌ستدانی دوو پەنابەران بەهۆی سیاسەتی دیپۆرته‌وه‌

 ئایدن: هیوا خدر/ بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەنابەرانی ڕاگەیاند لەڕیکەوتی ٢١/١٢/٢٠٢٢ نزیکی پەنجا پەنابەران بەبەلەمێکی چوپەوە دەگەنە نزیک دوورگەی ساموسی یۆنانی بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئێشگری دەریایی یۆنانەوە دەستگیر دەکرێن و بزوینەری کارپێکەری بەلەمەکە لێدەکەنەوە بە گورسیک بەلەمە چوپەکە بەخێرایەکی زۆر ڕادەکێشن بەرەو سنوری دەریایی تورکیا بۆ ناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن بەو هۆیەوە ئاوێکی زۆر دەچێتە نێو بەلەمەکەوەو سەرەڕای نائارامی دەریایە لەڕووی شەپۆلەوەو دواتر وازیان لیدەهێنن دواتر پۆلیسی ئێشگری دەریایی تورکیا ئاگادار دەکرێتەوە وه‌ڕایگەیاند کاتێک چوین بەهانایانەوە بۆ ڕزگارکردنیان لەکاتی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە بوو ،، ٤٣ ،، پەنابەر رزگار کران وە تەرمی دووپەنابەری ژنیش لەدەریاکە دەرهینران کە ژنێکیان لەمانگی پێنجەمی دوو گیانی دابوو هەرچەندە ئاماژە بە رەگەزنامەی پەنابەرەکان نەکراوە بەڵام ئەوانەی لێدوانیاندا لەسەر رووداوەکە پەنابەرانی ئەفریقی بوون

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *