لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: کاردانەوەی یۆنان لەسەر ژێر ئاوکەوتنی دوو بەلەمەکەی پەنابەران دوو بەرپرسی باڵای یۆنان ڕەخنە لە تورکیا دەگرن و چەند داوایەکیش ئاڕاستەی تورکیا دەکەن

دوای ژێر ئاوکەوتنی دوو بەلەمی پەنابەران لەدەریایی ئیجە لەسنوری دەریایی یۆنان لە هەریەک لە دوورگەی کیسرا و لیسبوس لەڕێکەوتی ٥ و ٦ مانگی ٢٠٢٢/١٠ کە دەیان پەنابەر بونە قوربانی و بەشێکیان هێشتا بێ سەرو شوێنن کە لەنیوانیاندا پەنابەرانی عێراقیش هەن ، دوو وەزیری یۆنان رەخنەیان لەتورکیا گرت و چەند داواکاریەکیشیان ئاڕاستە کرد

تونیس میتاراکیس وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان لە ڕاگەیاندنێکی نارەزایەتی بەرامبەر بە بەتورکیا داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی بەرپرسانی تورکیا کرد ووتی” دەبێت تورکیا لەم کاتەدا کە بارودۆخی کەش و هەوا ناجێگیرەو شەپۆلەکانی دەریا سەختن دەبێت تورکیا بە هەمووشێوەیەک رێگری بکەن لە پەڕینەوەی پەنابەران لەسنورەکانیانەوە بۆ یۆنان و ئیتالیا..” هەروەها ” داواشی لە یەکێتی ئەوروپا کرد لەم بارەیەوە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر” یانیس پلاکیوتاکیس وەزیری گواستنەوەی ئاویی و بەرپرسی سیاسەتی دوورگەکانی یۆنان تورکیایی تاوانبارکرد ووتی” تورکیا جگە لەوەی ڕێگری ناکات لە پەڕینەوەی پەنابەران سزای توندی قاچاخچیەکانیش نادات” هەروەها ووتیشی” دەبێت تورکیا ڕێز لە ڕیکەوتنەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بگرێت تایبەت پەنابەران ئەگەر پابەند نەبێت بەڕێکەوتنەکانی ئەوە ژیانی زیاتری پەنابەران دەخاتە مەترسیەوە” هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا سەبارەت بەم کاردانەوانە ووتی ” ئەم لێدوانانە شانخالیکردنی ئەو بەرپرسانەیە لەو تراجیدیا سامناکانەی رووبەرووی پەنابەران دەبێتەوە ،ئەمە یەکەم رووداوی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمی پەنابەران نیەو دوا ڕووداویش نابێت ، پەنابەران قوربانی ئەم مامەلەو سات سەودا درۆزنانەی یۆنانو یەکیتی ئەوروپان وە دەبێت بەرپرسیارێتی ژیانی پەنابەران لە ئەستۆ بگرن ” هیوا ئەوەشی ووت” ئەوە حکومەتی یونانە کە بەهۆی ڕێگریکردن لەگەیشتنی پەنابەران بۆ سنورەکانیان یان تێپەڕبوونیان لەسنورەکانیان بۆ ئیتاڵیا زۆر نامرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ پەنابەران دەکەن ئەوەش وا لەپەنابەران دەکات سەخترین ڕێگا ببڕن کە بەداخەوە کارەساتی ئاوا دڵ هەژێن و ترایژیدیای لیبکەوێتەوە..” ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن “سەرباری سەرەخۆشی کردنی لە کەس و کاری ئەو پەنابەرانەی لەم رووداوەدا ژیانیان لەدەست دا، حکومەتی یۆنان وتورکیا وە لەریزی پیشەودا یەکیتی ئەوروپا بەرپرس دەکات لەو کارەساتانەی رووبەرووی پەنابەران دەبێتەوەو داوا لە حکومەتی یۆنانی دەکات پشکنین وگەرانیان بەردەوام بێت بۆ دۆزینەوەی ئەو پەنابەرانەی لەو رووداوانەدا بێ سەروشۆین بوون” چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *