لەگەڵ بەردەوامی گەیشتنی پەنابەران  بەڕیتانیا یاسای قورستر دەردەکات

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: لەگەڵ بەردەوامی گەیشتنی پەنابەران  بەڕیتانیا یاسای قورستر دەردەکات
لەڕێکەوتی ٢٣/٣/٢٠٢١ ( ١٨٣ ) سەدوو هەشتاو سێ پەنابەر بەشەش بەلەم لەیەك ڕۆژدا گەیشتنە بەڕیتانیا لەڕێگای دەریایی ( مانش )ەوە

ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەڕیتانیا جگە لە پشتڕاستکرنەوەی هەواڵەکە ئاماژەی بەوەشدا کە لەهەمان ڕۆژو کاتدا بەرپرسانی ئەمنی دەریایی فەڕەنساش ڕێگریان کردبوو لە پەڕینەوەی ( ٥٠ ) پەنجا پەنابەری تر بۆ بەڕیتانیا هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمە بۆیەکەم جارە لەم ساڵدا ( ١٨٣ ) پەنابەر لەیەک ڕۆژدا بگەنە بەڕیتانیا لەڕێگایی دەریایی مانش ەوە.
هەروەها بەپێی  ئاماری پۆلیسی ئێشکگری دەریایی بەڕیتانیاش: لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تائێستا  ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەڕێگایی دەریایی مانش ەوە گەیشتونەتە بەڕیتانیا بریتیە لە ( ٨٥٠ ) هەشت سەدوو پەنجا پەنابەر کە ئەم ژمارەیە زیاتر لە دوو هیندەی ساڵی پارە کە لەتا هەمان کات ( ٣٣٨ ) سێ سەدوو سی و هەشت پەنابەر گەیشتبونە بەڕیتانیا لەڕێگایی دەریایی مانش ەوە
ئەمە لەکاتێکدا حکومەتی بەڕیتانیا بەردەوام ڕێکاری نوێ دەگریتەبەر بۆ ڕێگریکردن و سەختکردنی ڕێگاکانی گەیشتنی پەنابەران بۆ بەڕیتانیا لەڕێگای دەریاوە

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *