لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: ژمارەیەك پارتی سیاسی لە ئیتاڵیا داوای ڕاگرتن و ڕێگریکردن لە پەنابەران دەکەن

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا ڕایگەیاند لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تا ڕێکەوتی ٣/٥/٢٠٢١ زیاتر لە  ١٠،٠٠٠  دەهەزار پەنابەر لەڕێگای دەریاوە ڕوویان لە ئیتاڵیا کردووە جگە لەوەی هێزەکانی ئێشکگری دەریاییان زیاتر لە  ٤٥٥  پەنابەرانیان ڕزگارکردووە ئاماژەی بەوەشدا تەنها لەماوەی سێ ڕۆژی سەرەتایی مانگی پێنجدا ١٥٠٠  هەزارو پێنج سەد پەنابەر گەیشتونەتە ئیتاڵیا کە لەو ژمارەیەش  ٩٩٧  نۆسەدوو نەوەت و حەوت پەنابەریان تەنها لەیەك رۆژدا گەیشتوونەتە ئیتاڵیا
وەزارەتی ناوخۆی رایگەیاند ئەو ژمارەیە سێ هێندەی ساڵی پێشوترە لە هەمان کاتدا کە تەنها  ٣٥٧٣  سێ هەزارو پێنچ سەدوو حەفتاو سێ پەنابەر گەیشتبوونە ئیتاڵیا

شایەنی باسە ئەم ڕێژە زۆرەی پەنابەران نارەزایەتی بەشێك لەپارتە سیاسیەکانی ئیتالیای لێکەوتەوەو ڕەخنەی توندیان ئاراستەی حکومەتی ئیتاڵیا گرت بەوەی ” کە ریوشوێنی پێویست ناگریتەبەر بۆ ڕێگری کردن لەپەنابەران ،وەزارەتی ناوخۆ ئیتاڵیاش داوایکرد کە ڕێگری تەواو بکرێت لە گەیشتنی پەنابەران بەشیوەی  نایاسایی ئاماژەی بەوەشدا بەشێکی زۆری ئەو پەنابەرانە ووڵات و ناوچەکانیان ئارامەو هیچ جەنگێکی تێدا نیە.”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *