لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە کەمپێکی پەنابەران لە لوبنان بەتەواوەتی سوتیندرا

هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
شەوی ٢٦/١٢/٢٠٢٠
لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی لوبنانیەوە لە ناوچەی ( ئەمەنیە ) نزیک لەپاریزگای تەرابلس لە باکووری لوبنان  کەمپێکی پەنابەران بەتەواوەتی سوتیندرا

بەرپرسانی لوبنانی هۆکارەکەیان گەڕاندەوە بۆ ناکۆکی لە نێوان کۆمەلێک گەنجی پەنابەرانی سووری و کۆمەلیک گەنجی لوبنانی راشیانگەیاند راستەوخۆ ئاگر کوژینەوە چۆتە شوێنی ڕووداوەکەو هیزی ئەمنیش بۆ ئارامی ناوچەکە بڵاوەی پێکراوە
لەسەر هۆکاری ناکۆکیەکە دوو بۆچونی جیاواز هەیە کە
بۆچونی یەکەم : پەنابەرە سورییەکان کرێکاربوون و داوای کرێی کارەکانیان کردووەو خاوەن کارە لوبنانیەکانیش ڕەتیان کردۆتەوە کرێی کارەکردنەکانیان پێبدەن
بۆچوونی دووەم: گوایە سوکایەتی و گێچەڵی سێکسی بە کچ و ژنانی پەنابەرە سوورییەکان کراوە لەلایەن لوبنانیەکانەوە
بەپێی بەرپرسانی لوبنانی ڕایانگەیاند  پێش رووداوی ئاگرکەوتنەکە شەرە تەقە لەنیوان پەنابەرانی سوری و لوبنانیەکان روویداورو سێ کەسیش برینداربوەن
دواتر ئاگر لەکەمپەکە بەردراوە
ریکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بۆ کارووباری پەنابەران UNHCR ڕایگەیاند کەمپەکە بەتەواوەتی سوتێندراوە کە شوێنی نیستەجیبونی ( ٧٥ ) حەفتاوپێنچ پەنابەری سووری بوەو هەروەها ڕایگەیاند سەرجەم بریندارەکانیش گەیندراونەتە نەخۆشخانە بێ ئاماژەدان بە ژمارەیان
شایەنی باسە لە مانگی نۆڤمبەریش لە شاری ( بەلدە )ی لوبنانی ( ٢٧٠ ) خیزانی پەنابەری سوری لەو شارە هەڵاتن لەترسا دوای تۆماتبارکردنی پەنابەرێکی سوریا بە کوشتنی هاووڵاتیەکی لوبنانی
لە ماوەی رابردووشدا بەرپرسانی حکومی لوبنانی ڕایانگەیاند ( ١،٥٠٠،٠٠٠ ) یەک ملیۆن و پێنچ سەد هەزار  پەنابەری سووری لە لوبنان دەژین کە یەک ملیۆنیان لەلایەن ریکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR تۆمارکراون
داوایان لە پەنابەرانی سووری کردبوو بگەڕینەوە بۆسوریا
لەو بارەیەشەوە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی داکۆکیکاران لەپەنابەران هۆشداریان دایە لوبنان لە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی سووری بۆ سوریا
ڕایانگەیاند کە سوریا هێشتا ووڵاتێکی نائارامەوە ووڵاتەکەش بەهۆی جەنگەوە وێران بووە.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *