گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

چەنەکاڵێ: ڕێکەوتی ١٧/١/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ ١٦ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە،

ئەزمیر: ڕێکەوتی ١٨/١/٢٠٢٢ پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا لەسنوری دەریایی شاری ئەزمیر ڕایگەیاند کە ١٢٤ پەنابەریان لە چەند کاتێکی جیاوازدا لەهەردووناوچەی دیکیلی و ئۆرلا رزگارکردووە ئاماژەیان بەوەشدا سەرجەم پەنابەرەکان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگرانی یۆنانیەوە دیپۆرتی ئەو دووناوچەیە کراونەتەوە دوای گەیشتنیان ئاماژەیان بەوەشدا لەنیو پەنابەرە رزگارکراوەکاندا یەک قاچاخچیەن دەستگیرکردووە کە ڕێبەری ٨٠ لەپەنابەرە ڕزگارکراوەکان بوە،

مۆغەڵا لەڕێکەوتی ١٧/١/٢٠٢٢ لەناوچەکانی مەرماریس و بودروم سەر بەشاری مۆغەڵا پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ڕایگەیاند کە ٤٥ پەنابەریان ڕزگارکردووە کە ٢٥ لەو پەنابەرانە دوای گەیشتنیان بەسنوری دەریایی یۆنان جگە لەدیپۆرتکردنەوەیان بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکەشیان لەکارخستون و پەنابەرەکانیان رووبەڕووی مەرگ خستونەتەوە هەر لەشاری مۆغەڵا لەناوچەی مارمەریس لەڕیکەوتی ١٨/١/٢٠٢٢ لەدوو کاتی جیاوازدا ٣٤ پەنابەر ڕزگارکران کە ١٨ پەنابەریان بەهۆی لەکارکەوتنی بزوینەری کارپێکەری بەلەمەکەتانەوە ڕووبەڕووی مەترسی ژێرئاوکەوتن ببونەوە.

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *