لە هەڵمەتێکی سەربازیدا زیاتر لە سەد پەنابەر رزگارکران

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: لە هەڵمەتێکی سەربازیدا زیاتر لە سەد پەنابەر رزگارکران
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند لەڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢١هێزە سەربازیەکانی لیبیا بۆ مەبەستی گەڕان بەدوای ئەو قاچاخچیانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن وە دەستگیرکردنیان چەند پەناگەیەکیان لە ناوچەی (بني وليد ) دۆزیەوە بە دوری ( ١٧٠ )کم لەباشوری ڕۆژهەڵاتی شاری ( تەڕابلوس ) کە ( ١٢٠ ) سەدوو بیست پەنابەر تێیاندا زیندانی کرابوون کە زۆرینەیان پەنابەرانی ووڵاتی ( میسر ) بوون سەرجەمیان ئازاد کران”

هەروەها ووتیشی”بەرپرسانی سەربازی لیبیا ئاماژەیان بەدەستگیرکردنی گەورەترین و باناوبانگترین قاچاخچی کرد لە هەڵمەتەکەیاندا لەگەڵ کۆمەڵێک کەسانی تری بیانی کە کاریان ڕەفاندن و ئەشکەنجەدان و کوشتنی پەنابەران بووە”
بەپێی لیدوانی بەشێک لەپەنابەرە قوربانیەکان” لە کاتی دەستبەسەرکردنیان بەردەوام سوکایەتیان پێکراوەو ئەشکەنجە دراون”
شایەنی باسە لە دوای رووخانی دەسەڵاتی قەزافی و نەمانی یاسا لیبیا بۆتە دەروازەیەکی سەرەکی بۆ پەڕینەوەی هەزارەها پەنابەر بۆ وولاتانی ئەوروپا  کە زۆرینەی ئەو پەنابەرانە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی بێبەزەی قاچاخچیەکان جگە لەسوکایەتی و ئەشکەنجەدان رووبەرووی مەرگیش دەبنەوە.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *