لە ڕووداوێکدا چەند پەنابەر ژیانیان لەدەستدا

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
درەنگانی دۆێنێ شەو ڕێکەوتی ١١/٧/٢٠٢١ لە ناوچەی مرادیە سەر بەشاری ( وان ) لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك ١١ پەنابەر ژیانیان لەدەستدا وە ٢٦ پەنابەریش بەبرینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانە”
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی شاری وان” ئۆتۆمبێلەکە دوای وەرگەڕانی ئاگری گرتوەو کە تەرمی شەش پەنابەریان هەر لەناو ئۆتۆمبیلەکە مابویەوەو تا کوژاندنەوەی ئۆتۆمبێلکە هەروەها خاوەنی ئۆتۆمبێلکەکەش دەستگیرکراوە”


سەبارەت بەناسنامەی پەنابەرەکان” تا ئێستا رەگەزنامەی پەنابەرەکان ئاشکرا نەکراوە بەڵام  پیشبینی دەکرێت ئەو پەنابەرانەی لە سنوری شاری وانەوە دێنە تورکیا زۆرترپەنابەرانی کوردانی ئێران  و ئەفغانین “
شایەنی باسە ساڵانە لە ناوچەکانی سەر بەشاری وان بەداخەوە کارەساتی هاوشێوە بەسەر پەنابەراندا دادێ.ساڵی پار ڕێکەوتی ٢٧/٦/٢٠٢٠ دا بەلەمێکی پەنابەران لە دەریاچەی وان ژێر ئاوکەوت تەرمی ٦١ پەنابەر لەنێو دەریاچەکە دەرهێندران.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *