Check Also
کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە
ڕۆژی شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …
رێکخراوەکان بە خۆیان دروشمەکانیان لەژیر ناوی “پەنابەران بەخیربین،سنورەکانتان بەڕووی پەنابەراندا بکەنەوە، نا بۆ راسیزم و فاشیزم، بەرگری لەمافە مەدەنیەکان، ….بەرز ڕاگرتبوو، کۆبوونەوە، پاشان ووتاری لایەن وکەسایەتیەکان دەستپیکرد لەم بەشەدا دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی وەک لایەنێکی بەشدار لەو مارشە نارەزایەتیەدا ووتەیەکی پیشکەشکرد ووتی”ئیمە ئەمرۆ بۆ ناڕەزایەتی دژ بە راسیزم وهەموو شیوەکانی جیاکاری نیتوان ئینسانەکان کۆبووینەتەوە …بەردەوامی ودریژی خەباتی ئیمەیە بۆ نەهیشتنی سیاسەتی جیاکاری ودژ بەدیپۆرتو زیندانیکردنو داخستنی سنورەکان بەڕووی پەنابەراندا..لەم دنییایی شەرو کوشتار وبرسیتی وسەرکوت بیمافیەدا ئەم هەنگاوەی ئەمرۆ کارێکی گەورەیە ..سیستەمی سەرمایەداری ئینسانەکانی لەسەر بنەمای رەگەزونەتەوەوئایین وزمانو ڕەنگی پیستو ورۆژهەلات ورۆژئاواو سەرو خوارو دابەشکردوە…رەگەزپەرستیو سیاسەتی جیاکاری ئینسانی لە بناغەوە نە لە فەرهەنگو نەلەسیاسەتوە نە لەنە ئایدۆلۆژیایی ئینسانەکانەوە سەرچاوەی نەگرتوە بەڵکو ریشەی لە کۆمەڵگایە چینایەتی وسەرمایەداریدایە….بزووتنەوەی دژی رەگەزپەرستی بەشێکە لە پەیامی چینی کریکار وخەباتەکەی بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی ئینسانی دور لە جیاکاریو بەدیهێنانی یەکسانی کۆمەلایەتی… لەبەشیکی تری ووتەکەیدا ئاماژەیکرد بە کۆبوونەوەی دۆینی لوتکی ئەوروپا ووتی “شەرمەزاریە بۆ یەکیتی ئەوروپا کە بەگیانی پەنابەرانەوە بازرگانی دەکەن خەریکن چارەنوسی پەنابەران تەسلیم بە حکومەتی تورکیا دەکەن کە خۆی هیچ رێزێک بۆ مافەکانی ئینسان وهەڵسوراوانی سیاسی دانانێت … با لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستیدا ئەم هەنگاوەی ئەمرۆ بکەینە سەرەتای خەباتێکی یەکگرتوو راوەستاولە ئاستی جیهاندا لەپیناو ئازادی ویەکسانی ومافی هاولاتی یەکسان بۆ هەموان.. بەدروشمی نا بۆ ڕاسیزم ،بژی ئینسانیت..کۆتایی بەقسەکانی هێنا..ڕۆژی شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …
IFIR-Ku فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی