نامەیەکی کراوە سەبارەت بە گێڕانەوەی مافی کۆمەڵەی ئۆتیزم و داون سیندرۆم

ئێمە لە ڕێگەی یاداشتێکی ناڕەزایەتی کە  کۆمەڵەی ئۆتیزم و داون سیندرۆم لە شاری سلێمانی بڵاویکردۆتەوە و وێنەیەکی بەدەست ئێمە گەیشتووە، ئاگاداربووین لەوەی، دوای ئەوەی کە بۆردی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی بڕیاری داوە بە دروستکردنی سەنتەرێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بۆ لەخۆگرتن و ڕاهێنان و شیاندنەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەڵام بینای ئەم سەنتەرە لە دوای درووستکردنی لەسەر ئەرکی کۆمپانیای قەیوان وەک پڕۆژەیەکی خێرخوازی کە ساڵی (٢٠١٥) دروستکرا لە بەرواری (٧/٧/٢٠١٩) لەلایەن بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردوە وەرگیراوە، لەجیاتی ئەوەی وەکو بڕیار درابوو بکرێتە سەنتەری ڕاهێنانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کەچی  بینایەکە کراوە بە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی و باخچەی ساوایان بەناوی قوتابخانەی (برەو).

ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، لە کاتێکدا پێشوازی لەوە دەکەیەن کە زۆرترین قوتابخانەو باخچەی ساوایان دروستبکرێت و ئەمەش بەکاری حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەزانین، بەڵام دروستکردنی بینایەك بەمەبەستی ئەوەی بکرێتە سەنتەری راهێنانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پاشان گۆڕینی و کردنی بە قوتابخانە و باخچەی ساوایان، بە کارێکی ناڕەوا بە مافی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پابەند نەبوون بە بڕیاری پێشوو دەزانین کە بڕیاربوو بۆ سەنتەری راهێنانی تایبەت بێت… ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەموو لایەك دەزانین کە بوونی سەنتەرێك بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان و منداڵان چەندە گرنگ و پێویستە.

ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بوونی سەنتەرێکی خزمەتگوزاری و پزیشکی و فێرکاری و بە ستانداردێکی سەردەمی بۆ منداڵان بەبێ لەبەرچاوگرتنی دۆخی خێزانیان، بە یەکێك لە ئەرکە لەپێشین و گرنگەکانی حکومەت دەزانین و بە هەموو توانامانەوە لە پشتی داواکاریەکانی خێزان و کەسوکار و ڕێکخراوی کۆمەڵەی ئۆتیزم و داون سیندرۆم  ڕادەوەستین، لەو ڕوانگەیەشەوە داوا دەکەین ئەو بینایەی کە بۆ ئامانجی خزمەتی ئەو خاوەن پێداویستیانە دروستکراوە بۆیان بگێڕدرێتەوە، یان بەخێرایی جێگایەکی تری شیاو بۆ خزمەتکردن و فێرکردن و سەرگەرمی خاوەن پێداویستی تایبەتی ئۆتیزم و داون سیندرۆم، تەرخان بکرێت.

هاوکات داوا لە تەواوی ئازادیخوازان و ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەیی وڕێکخراوەکانی داکۆیکار لەمافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین کە لەیاداشتی ناڕەزایەتی کۆمەڵەی ئۆتیزم و داون سیندرۆم پشتیوانی بکەن.

دەشتی جەمال

سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٢٣/٥/٢٠٢٣

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *