2 لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: هاتنی پەنابەر بەنایاسایی دەبێتە ڕێگری لەبەدەستهێنانی ئیقامەی هەمیشەی هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “لە ڕێکەوتی ٢٦/٤/٢٠٢١ دا ١١٣ سەدوو سیانزە پەنابەر بە بەلەمێکی چوپەوە لە فەڕەنساوە بەرەو بەڕیتانیا بەڕێکەوتبوون لە سنوری دەریایی بەڕیتانیا لەلایەن هێزی ئێشکگری دەریایی بەڕیتانیاوە سەرجەمیان ڕزگارکران و بەرەو کەناری(دۆڤەر ) بران کە لەنێوانیاندا منداڵ هەبوون بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکانیش هەلیکۆپتەریان بەکار هێنابوو” شایەنی باسە لەساڵی ٢٠٢٠ دا ( ٨٠٠٠ ) هەشت هەزار پەنابەر لەو سنورە دەریاییەوە گەیشتونەتە بەڕیتانیا لەم ساڵیشدا تا ئێستا نزیکی ١٥٠٠ هەزارو پێنچ سەد پەنابەر گەیشتونەتە بەڕیتانیا. لەو بارەیەشەوە حکومەتی بەڕیتانیا ڕایگەیاند ” بەپێ پلانی نۆی وەزارەتی ناوخۆ،گەیشتنی پەنابەران بەو شێوازە نایاساییە بۆ بەڕیتانیا دەبێتە ڕێگریكردن لە بەدەستهێنانی مافی مانەوەی( ئیقامە ی) هەمیشەی ئەگەر مافی داواکردنی پەنابەرێتیشیان پەسەند بکرێت”