هەواڵی بەپەلە: دەشتی جەمال لەنامەیەکدا پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەرپرس دەکات لەئەمنێت وسەلامەتی ژیانی ئەوپەنابەرانەی دیپۆرتی هەولیر دەکرێنەوە

بەریتانیا –لەندەن٢٤-٥-٢٠٢٢:

لەنامەیەکدا کە وینەیەکی بەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن گەیشتوە سەبارەت بە ڕاگرتن ودیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ، دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی پریتی پاتیل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەرپرس دەکات لە ئەمنیت وسەلامەتی ژیانی ئەو پەنابەرانەی کە بریارە کۆتایی ئەم مانگە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولیر بکرێنەوە.

لەنامەکەدا هاتووە”داواتان لیدەکەم چاوبخشیننەوە بەو بریارەی داوتانە و دەستبەجێ دیپۆرتی ئەو پەنابەرانە راگرن و ئازادیان بکەن ولەمافی پەنابەری بەهرەمەندیان بکەن وکۆتای  بەورێکەوتنەتان بهینن کە لەگەل دەسەلاتدارانی کوردستان کردوتانە”

هەر لەنامەکەداهاتووە”ئەو پەنابەرانەی ئیوەدەستگیرتانکردون ژنومنالیان هەیە ومافی پێکەوژیانیان هەیە لەبەریتانیا ،ێیویستە حکومەتی بەریتانیا ڕێز لەمافەکانی پەنابەران بگرێت وپابەند بێت بەبریاری نیو دەولەتیەکان لەباری مافەکانی پەنابەرانەوە”

  لە ئیستا دا زیاتر لە ٤٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاولاتی هەرێمی کوردستانن لەژمارەیەك لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ڕاگیراون وابریارە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولیر بکرینەوە .فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپەینێکی راگەیاندوە لە پێناو بەرگرتن بەدیپۆرتی ئەو پەنابەرانە وئازادکردنیان.

دەقی وینەی نامەکە بەزمانی ئینگلیزی هاوپێچە

  چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *