هەواڵی بەپەلە:  لە دادگای ئەوروپا ورێکخراوی نەتەوەیەگرتوەکان دژ بە دیپۆرتی پەنابەرانی کورد سکاڵا تۆمار کرا

برۆکسیل؛٢٦-٥-٢٠٢٢:

لەنامەیەکدا کە وینەیەکی بەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن گەیشتوە  دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سکاڵایەك ئاراستەی دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ وڕێکخراوی نەتەوەیەگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەکات سەبارەت  راگرتنی ژمارەیەك لەپەنابەری کورد لەگرتووخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیا کە  بریارە کۆتایی  ئەم مانگە  دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولیر بکرینەوە.

لەنامەکەدا هاتووە” ئێمە بەفەرمی ئەم  سکاڵایەتان ئاراستە دەکەین لەسەر وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا سەبارەت بەبریاری دیپۆرتکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی کورد بۆ هەولیر لەبەرواری ٣١مەی  ٢٠٢٢ داو لە ئیستەدا ١٥پەنابەر تیکتی بەزۆر ناردنەوەیان وەرگرتووە لە کاتێکدا زۆربەیان زیاتر لە ٢٠سالە لەولاتی بەریتانیا ژیانیان دامەزراندوەو خاوەنی ژنو مناڵن کە رەگەزنامەی بەریتانیان هەیە”

هەر لەنامەکەدا هاتووە”ئیمە بروامان وایە ئەم هەنگاوەی حکومەتی بەریتانیا بەدوای سەردان و دانیشتنی نێوان پریتی پاتێڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیاو مەسروبارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا هاتۆتە ئاراوە “

لەکۆتای سکاڵاکەدا داوادەکات”دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ ورێکخراوی نەتەوە یەکگترتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران  ناردنەوەی زۆرە ملی پەنابەرانی کورد ئیدانە بکەن وە حکومەتی بەریتانیا بەرپرس بکەن لەرێزگرتن لە پەیماننامە جیهانیەکان لەبارەی مافەکانی پەنابەران وبریاری جنیڤی ١٩٥١”

لە ئیستا زیاتر لە٤٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاولاتی هەرێمی کوردستانن لەژمارەیەك لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ڕاگیراون وابریارە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولیر بکرینەوە .فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپەینێکی راگەیاندوە لە پێناو بەرگرتن بەدیپۆرتی ئەو پەنابەرانە وئازادکردنیان.

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *