هەڵمەتێك بۆ تیشك خستنە سەر هەڵاواردن و پشتگوێخستنی پەنابەرانی ئێرانی لە کوردستان لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەستیپێکرد

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

هەڵمەتێك بۆ تیشك خستنە سەر هەڵاواردن و پشتگوێخستنی پەنابەرانی ئێرانی لە کوردستان لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەستیپێکرد

رۆژی دووشەمە ١٧تەمووز ڕێکخراوەکانی “فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی،ڕیکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئیرانی –بێ مەرز،ڕێکخراوی ژنانی کوردو خۆرهەڵاتی ناوەراست،ڕیکخراوی ژنانوکۆمەڵگای خۆرهەلاتی ناوەراست،رێکخراوی مافی ژنانی ئیرانی وکورد  –ایکرۆ،فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراقی لە لەندەن بەمەبەستی  تیشك خستنە سەر هەڵاواردن و پشتگوێخستنی پەنابەرانی ئێرانی لە کوردستان لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران   ، هەڵمەتێکیان لە پیناو داکۆیکردن لەمافەکانی پەنابەران دەستپێکرد”

 لەم هەڵمەتەدا “داوا ڕێکخراوەکانی مافی پەنابەران و ڕێکخراوە مرۆیی و پێشکەوتنخوازەکان دەکات، کە ڕێوشوێن بەرامبەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران  بگرنەبەر  کە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هەزاران بەپەنابەراوئاوارە ئێرانی بکات کە لە بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا لە کوردستانی عێراقدا دەژین”

بەگوێرەی ڕاپۆرتێك کە بۆ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی نێراوە باس لەخراپی دۆخی پەنابەرانی ئیرانی لەکوردستان دەکەن وئاماژە دەکەن” کە هەندێکیان لە سەرەتای شەڕی نێوان ئێران و عێراق و دواتریش بەهۆی سەرکوت و چەوساندنەوە و زەوتکردنی ماف و هەڵاواردنی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوویان لە عێراق کردووە بووە. هەندێکیان توانیان بەرەو وڵاتانی دیکە هەڵبێن، بەڵام دە هەزار ئاوارەی سیاسی دیکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە دۆخێکی ناجێگیردا ماونەتەوە.”

دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەسەر ئەم کەمپەینە ووتی”دوای ئەوەی بەوردی لەسەر هەڵومەرجی پەنابەران وئاوارەکانی ئیرانی لە سلیمانی هەولیرو شارەکانی کوردستان ئاگادار کراینەوە، ئێمە لەگەل چەند رێکخراوی تری ژنانو ڕیکخراوی پەنابەری بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران هەڵمەتێکمان دەستپێکردوە لە هەنگاوی یەکەمدا بە نوسراوێك دەیان ڕێکخراوی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران وڕێکخراوی لیبوردنی نیو دەولەتی وهیومەن رایت وەچ ،دەیان یەکیتی کرێکاریی ، چەند ئەندام پەرلەمانی بەریتانیاو ئەوروپا،لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی بەریتانیا وچەند هەلسوراوی مەیدانی پەنابەریمان ئاگادارکردۆتەوە وداوامان لێکردون :پشتیوانی لەم کەمپەینەی ئیمە بکەن ونامەی نارەزایەتو فشار بهێنن بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران تا وەلامی دەستبەجێ بەداواکاری وخواستەکانی پەنابەرانی ئێرانی بداتەوە لە کوردستان”

دەشتی جەمال  سەبارەت سەرەکیترین داواکاریەکانیان ووتی”

. فشارخستنە سەر ڕێکخراوی UNHCR لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکانی ئێران.گەڕاندنەوەی پارەی ئەو پەنابەرانەی کە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ یان نەخۆشی درێژخایەن بوون یان نەشتەرگەرییان بۆ کراوە و یارمەتیان بدەن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، بەهۆی نەبوونی یاسای پەنابەری، هەموو پەنابەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان بێبەش دەبن لە دەستڕاگەیشتن بە مافە بنەڕەتییەکانیان. ناسنامەیان نییە و زۆرێک لە منداڵ و نەوەکانیان لە عێراق تەمەنیان لە ٤٠ ساڵ زیاترە،مەترسی دیپۆرتکردنەوە بۆ پەنابەران هەیە چونکە لە ئێستادا UNHCR کەمتر خەمی نوێکردنەوەی کارتی پەنابەری و تۆمارکردنی پەنابەری نوێیە،هەندێک لە پەنابەران پێشتر وەرگیراون بۆ ئەوەی بنێردرێن بۆ وڵاتی سێیەم، بەڵام UNHCR کارتی پەنابەری نوێی پێداون بە بیانووی ئەوەی فایلەکانیان ون بووە. وە ئێستا وەك پەنابەری نوێ بە کارتی پەنابەری نوێ ناویان تۆمار کراوە، دەزگا ئەمنییەکان ناتوانن پەنابەران لە تیرۆریزمی تیمەکانی دەوڵەتی ئێران بپارێزن، بۆیە گواستنەوە بۆ وڵاتێك کە ژیانیان سەلامەت بێت، داواکاری پەنابەرانەوئێمەش پشتیوانی لێ دەکەین”

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن بۆ زانیاری زیاتر لەسەر دۆخی پەنابەرانی ئیرانی لەکوردستان ڕاپۆرتێکی کورت دەخاتە بەردەم رای گشتی:

لەماددەی ٢١ی کۆماری فیدراڵی عێراق هاتووە کە مافی پەنابەری سیاسی بە یاسا

ڕێکدەخرێت بەڵام هێشتا لە عێراق یاسایەك بۆ پەنابەر نییە هەر بۆیە بووەتە هۆی ئەوە کە بە بڕیار ئەم پەنابەرانە  لە سەرەتاییترین ماف بێبەش بکرێن و ژیانێکی دوور لە مرۆڤاییەتیان هەبێت .

ژمارەیەک لەم پەنابەرانە زیاتر لە چل ساڵە لە وڵاتی عێراقن مناڵەکانیان و مناڵی مناڵەکانیشیان لەم وڵاتە لە دایک بوونە بەڵام بە پاساوی ئەوەیکە بە پاسپۆرت نەهاتوونەتە وڵاتی عێراق بەڵگەی باری کەسییان پێنادەن ( یاسای باری کەسیی ژمارە ٢٦ ساڵی ٢٠٠٦و تەنیا کارتی مانەوە و نیشتەجێبوونیان هەیە کە هەرێمی کوردستان پێیداون و ئەم کارتەش تەنانەت لە دامودەزگا حوکمیەکانیش کاری پێناکرێت .

نەبوونی بەڵگەی باری کەسیی ناسنامە ، بووەتە هۆی ئەوەی کە : خانوو بە ناویانەوە تۆمار ناکرێت ، مۆڵەتی گشتیی شۆفێریان پێنادرێت و مۆڵەتی شۆفێری تایبەتیش ئەبێت هەموو ساڵێک لەگەڵ ئیقامەکە نوێ بکرێتەوە و لەگەڵ پێدانی ڕسوومات ، ناتوانن کار و پرۆژەی خۆیان هەبێت و هەر پەنابەرێکیش ئەگەر بیەوێت کاری خۆی هەبێت ئەبێ بەناوی کەسێکی عێراقییەوە تۆمار بکرێت ، پاسپۆرتیان پێنادرێت هەر بۆیە تەنانەت بۆ چارەسەریی نەخۆشیش ناتوانن سەردانی دەرەوەی عێراق بکەن کە بەم هۆیە چەندین کەس گیانیان لە دەستداوە ، لە کەرتی گشتیدا دانامەزرێن و …

ململانێی سیاسی نێوان بەغدا و هەرێم لەلیەک و پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستانیش لەلیەکی ترەوە و بە سیاسیی کردنی پرسی پەنابەر و گوشارەکانی کۆماری ئیسلامیش

بەتەواوەتی پەنابەرانی کوردی ئێرانیان پشتگوێ خستووە 

نزیک بە هەمووی پەنابەرانی ئێرانی و بەتایبەت کوردانی ئێران لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن هەروەک ئاماژەمان پێدا لەبەر گوشار و بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ئێران هیچ جۆرە هاوکاریی و ئاسانکارییەک بۆ پەنابەرانی کوردی ئێران ناکرێت کە بەم شێوە ئاماژەی پێدەدەم :

١-کارتی مانەوە و نیشتەجێبوون ئیقامە:

پاش پرۆسەیەکی دوور و درێژ ئیقامەیەکی یەک ساڵە بە پەنابەر دەدرێت کە لە هیچ دامودەزگایەکی حوکمی و ناحوکمی کاری پێناکرێت هەتا ئەو ڕادەیەی کە پەنابەر ناتوانێت بەو کارتە وەکالەتێک بکاتەوە یان کەفالەتی کەسێک بکات یان تەنانەت ناتوانێت سیمکارتێکی موبایلیش بکڕێت . ئێستاش لە پاش شۆڕشی ژیناوە بەتەواوەتی پێدانی ئەم کارتە ڕاگیراوە و ئیقامە بە پەنابەر نادرێت . هەر چەند ئەنجومەنی پەنابەران چەند ساڵە داوادەکا ئەو پەنابەرانەی کە زیاتر لە بیست ساڵە لە هەرێمی کوردستانن ئیقامەکەیان بکەن بە سێ ساڵ بەڵام لەگەڵ ئەو ڕۆتیناتە زۆرە هەموو ساڵێک ئەبێت تازە بکرێتەوە و لە دواکەوتنیش بۆ هەر ڕۆژێک 17/5 (هەڤدە دۆلر و پەنجا سنت) غەرامە بدات بێ ئەوەی دۆخی خراپی دارایی پەنابەر رەچاو بکرێت.

٢-یاسای کار

پەنابەرانی کوردی ئێران ناتوانن کاری سەربەخۆی خۆیان هەبێت و ئەبێت بەناوی کەسێکی عێراقییەوە کار بکەن هەروەها لە کەرتی گشتی دانامەزرێن و کەرتی تایبەتیش.

بەهۆی نەبوونی پیناسەی عیراقی یان هاورەدەکردنی کەل وپەلپێداویستیەکانیان لە ئیرانەوە لەلایەن جاوەنکاری کرتی تایبەتەوە هەتا بۆیان بکریت لە پیدانی بە پەنابەران خۆ دەبۆیرن کە بەدلنیایەوە ئەمە بەواتای برسیکردن ومەرگی تەندریجی پەنابەرانی کوردی ئیرانی دێت.

٣-پەنابەر ناتوانێت خانوو بەناوی خۆیەوە تۆمار بکات . قانون تسجیل العراق.

٤-مۆڵەتی گشتی بەپەنابەر نادرێت ( قانون مرور ) بۆ ئەوەی پەنابەر نەتوانن لەم بوارەدا کار بکەن ، بەڵام مۆڵەتی تایبەت دەدرێت و ئەبێت هەموو ساڵێک مۆۆڵەتەکەی نوێ بکاتەوە لەگەڵ پێدانی بڕە پارەیەک وەک رسوومات لە کاتێکدا هیچ دەقێکی یاسایی نییە لە مەڕ پێدانی ئەو بڕە پارەیە هەموو ساڵێک.

٥-پەنابەر ئەتوانێت هەتا بکالریوس بخوێنێت و ئەو کەسانەش کە هەتا دوازدەی ئامادەییان لە وڵاتی ئێران خوێندوە بە بڕیار بۆ “تصدیق شهادە” کەیان ئەبێت سەردانی کونسوڵخانەی ئێران بکەن لە حاڵێکدا ئەم پەنابەرانە سیاسین و ناتوانن سەردانی کونسووڵخانە بکەن . هەر بۆیە ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن .

٦-ئەم پەنابەرانە ئەوەندە پەراوێز خراون تەنانەت ناتوانن وەکالەت بکەنەوە یان کەفالەت بدەن یان تەنانەت بە ناوی خۆیانەوە سیمکارتێکیش بکڕن .

٧-پەنابەرانی کوردی ئێران بە هۆی پێنەدانی پاسپۆرت تەنانەت بۆ چارەسەریی نەخۆشیش ناتوانن سەردانی دەرەوەی عێراق بکەن.

٨-پەنابەرانی کوردی ئێران لە ڕووی ئەمنیشەوە گیانیان پارێزراو نییە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چەندین حاڵەتی تیرۆر یان هەوڵ بۆ تیرۆر کردن هەبووە .

کومیساریای باڵای پەنابەران لە هەرێمی کوردستان

کومیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەرکی داکۆکیکردن و بەرگریکردنە لە مافی پەنابەر و هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ بەڵام کۆمیساریای باڵای پەنابەران لە هەرێمی کوردستان وێڕای ئەوەیکە بە وردی ئاگاداری هەموو ئاریشە و کێشەکانی پەنابەرانی کوردی ئێران هەیە کەمترین هەنگاوی هەڵنەهێناوە .

UNHCR لە هەرێمی کوردستان تەنیا کارێک کە بۆ پەنابەری کردوە پێدانی کارتی پەنابەری بووە و ساڵانە نوێی بکاتەوە کە زۆر جاریش ئەم کارەی بە ناتەواوی دەیکات بە پێی ئەم لینکەی کە بە پەنابەرانیان داوە دوای پڕکردنەوەی لینکەکە دەبێت لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا پەیوەندی بە پەنابەرەوە بکرێت بۆ ڕاهی کردنی کارەکانی باڵام چەندین پەنابەرمان هەیا کە سەرووی ٦مانگە داواکەیان جێبەجێ نەکراوە.

دیارە پێش ٢٠٢٢ تەنیا یەک جار لە وەرزی زستان هاوکاری پێشکەش دەکرد ئێستا ئەو هاوکاریەش نەماوە وێڕای ئەوەیکە ئەزانێت دۆخی پەنابەران لەوپەڕی خراپیدایە .

UNHCR بۆ هاوکاری مادی نەخۆش یان نەشتەرگەری هەندێ مەرجی داناوە بۆ پەنابەر ، لەگەڵ ئەوەیکە ئەو پەنابەرانەی کە ڕوویان لەو ڕێکخراوە کردوە و هەموو مەرجەکانیان هەبووە بەڵام هاوکاری نەکراون.بەشێکیان دوای ئەوەی بەڵێنی سەرفکردنەوەی مەسرەفەکانیان پێدراوە هەر لەسەر ئەو بەڵێنە بڕە پارەیێکیان قەرز کردوە کە چارەسەری نەخۆشییەکەیان بکەن بەڵام UNHCR ئامادە نیە تێچوەکەیان بۆ بگێرێتەوە.

کومیساریای باڵای پەنابەران لە ڕووی ئەو هاوکاری و خزمەتگوزارییانەوە کە پێشکەشی دەکات جیاکاری دەکات لە نێوان پەنابەرانی وڵاتێک لەگەڵ پەنابەرانی ئێرانی کە بە زەقی دیارە.

گومانی ئەوە دەکرێت بە هاونیشتمانیی عێراقی کارتی پەنابەری درابێت بە مەبەستی وەرگرتنی هاوکاریی و پشتگیری بۆ وڵاتی دووەم .

بڕە پارەیەک کە دیاری کراوە بۆ یەک جار وەک یارمەتی لە ئێستادا کە پێویستە بە نامەی تەلێفوون پەنابەر ئاگادار کرێتەوە بۆ وەرگرتنی نامەکە بۆ پەنابەر نانێردرێت و لە سیستم تۆمار دەکرێت کە بەنابەر وەڵامی نەداوەتەوە یا خوود وەری نەگرتوە.

چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن.

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *