وتەی دەشتی جەمال لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەریتانیا

وتەی دەشتی جەمال لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەریتانیا

بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی لە خۆپیشاندان وناڕەزایەتییەکانی ژنان و لاوان و خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی ئێران

بەرواری٢٨/١١/٢٠٢٢

ئازادیخوازان، ئامادەبووانی بەڕێز

 بەناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران، هەروەها زۆر سوپاسی جۆن مەکدۆناڵد دەکەم بۆ بەڕێخستنی ئەم کۆبوونەوەیە، پێم خۆشە ئەوەش بڵێم جۆن یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی وەك هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگری لە بزووتنەوەی کرێکاری و مافەکانی پەنابەران و ژنان و بەرگری لە ئازادی ڕاوەستاوە.

هاوکات زۆرسوپاسی وتاربێژانی ئەم شەو بکەم کە بانگهێشتی ئێمەیان قبوڵ کرد و بەشدارن لەگەڵمان. من نامەوێت باس لەو بزووتنەوە شۆڕشگێڕانە ڕادیکاڵە بکەم کە زیاتر لە دوومانگە لە سەرتاسەری شار و شارۆچکەکانی ئێران بەڕێکەوتووە و دروشمی ئازادی و یەکسانی بەرجەستە کردوە و ڕژێمی کۆماری ئیسلامی نیشانە گرتووە و نا بەو ڕژێمە دەڵێت و داوای ڕووخانی دەکات، وە تەنانەت لە پشتیوانییەکی جیهانی لەئاستی دەرەوەیشدا بەرەو ڕووە، هەروەها نامەوێت باس لە چوار دەهەی ئەو ستەم و ئینسانکوژی و ئیعدام و بێمافی و سەرکوت و جیاکارییە ئینسانییە و ئاپارتایدییە جنسییە بکەم کە ژنان و خەڵکی ئێرانی لەگەڵدا بەرەوڕوون و بەم ڕۆژەی ئێستایان گەیشتوون، هاوکات ناشمەوێت باسی تایبەتمەندییەکانی ئەم جووڵانەوە ناڕەزایەتییە بکەم کە هەموو خەڵکی بە درۆ لە ناسنامەی قەومی مەزهەبی و زمان، یەكدەست خۆیان ڕێکخستوە و هاوکاری و هاوئاهەنگی یەکتر دەکەن وە نایان بۆ کۆماری ئیسلامی بەرزکردۆتەوە، هەروەها باس لە خاڵە لاواز و بەهێزەکان و ئەو مەترسییانەی کە ئەحزابی ڕاست وە تەنانەت بەشێکیش لە چەپ دەیخەنە بەردەم ئەم ناڕەزایەتییانە، وە هەروەها دەخالەت و مەترسییەکانی دەوڵەتانی غەرب بکەم هەر وەك ئەوەی دەخالەتیان لە سوریا و لیبیا و زۆر شوێنی تری دنیا کرد و ڕێرەوی ناڕەزایەتییەکانیان گۆڕی و ئەو کۆمەڵگایانەیان وێران کرد.

ئامانجی ئێمە لەم کۆبوونەوەیە جگە لەوەی مەبەستمانە پشتیوانی بۆ خۆپیشاندان و ئەو ناڕەزایەتییەی ژنان و لاوان و خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی ئێران کە خەریکن لە سەنگەری ئیسلامی سیاسیدا شەڕی هەموو ئێمە دەکەن ڕاکێشین. هاوکات دەمانەوێت وەك بەرئەنجامێك لەم پانێڵە و کۆبوونەوەمان لە پەرلەمانی بەریتانیا نامەیەك کە چەند داخوازی تێدایە بەئیمزای ئامادەبووان بدەین بە پەرلەمان و حکومەتی بەریتانیا.. بەدڵنیاییەوە سەرکەوتنی ئەوان سەرکەوتنێك نیە تەنها بۆ خەڵکی ئێران، بەڵکو سەرکەوتنێکە بۆ ئازادیخوازان و خەڵکی ناوچەکە بە ئێمەشەوە لە عێراق و کوردستاندا.

داواکارین لە ئاستی پەرلەمانی بەریتانیا داوا لەحکومەتی بەریتانیا بکرێت هانی هاوپەیمانەکانیش بدرێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەئاستی نێودەوڵەتیدا کەنار بخرێت و تەریك بکرێتەوە و دیبلۆماتکارەکانیان دەربکرێت و لێکوڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت سەبارەت بەو کوشتوکوشتارەی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران پەیڕەوی دەکەن وە کۆتایی بهێنن بە میلیتاریزەکردنی شار و شارۆچکەکانی ئێران، وە هەروەها ئەو بڕیارەی پەرلەمانتارانی ئێران داویانە بە لەسێدارەدانی بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان.

داواکارم لە وتاربێژان و بەشداربووان کۆبوونەوەکە بە ئاڕاستەی قسەوباس لەسەر ئەو هاوکاری وکۆمەکانەی لە دەرەوە لەلایەن پەرلەمان  و ئەحزاب و یەکێتییە کرێکارییەکان دەکرێت بچێتە پێشەوە. لە کۆتاییدا یاداشتێکمان هەیە بەو داواکارییانەی لەسەرەوە باسمانکرد دەتوانن هەموان بە ناوی بەشداربووانەوە ئیمزای بکەین و ئاڕاستەی پەرلەمانی بەریتانیا و حکومەتی بەریتانیا و یەکێتی کرێکاری و ڕێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤی بکەین.

زۆر سوپاستان دەکەم

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *