4 وڵاتی پرتوگال تا کۆتایی ئەمساڵ 1010 پەنابەر وەربگرێت بەپێی رێکەوتنێکی حکومەتی پرتوگال و ڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ساڵی 20018 ئیمزا کرا پرتوگال ئامای خۆی دەربری پەنابەران وەربگرێت بۆ وڵاتەکەی . رۆژی 3/7/2019 وە رۆژی 4/7/2019 لە شاری ئیستانبوڵەوە 13 پەنابەر بەرێ کران بۆ وڵاتی پرتوگال پەنابەرەکان خەڵکی سوریاو عێراق بوو . لەم ساڵدا تا ئێستا حکومەتی پرتوگال 40 پەنابەری لە وڵاتی تورکیا وەرگرتووە بۆ وڵاتەکەی و بریاریشە تا کۆتایی ئەمساڵ 1010 پەنابەری دیکە بۆ وڵاتەکەی وەربگرێت …وەرگرتنی پەنابەرەکان بەپێی کەیسەکانیان کە بەشێک لەو پەنابەرانە حاڵەتی تایبەتیان هەیەو مەترسی لەسەر ژیانیان هەیەو وە زیاتر ئەوانە دەگرێتەوە کە سالانێکی زۆرە لە تورکیا وەک پەنابەر دەژین . ..