2 با له دژی رفاندن‌و تیرۆری ویداد حوسین ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵبرین! ویداد حوسین رۆژنامه‌نوسێکی خه‌لکی دهۆک ی ته‌مه‌ن 28 سال دوای ئه‌وه‌ی ده‌رفینریت کاتژمیر 12،30 ی رۆژی شه‌مه 13-8 ته‌رمه‌که‌ی له گوندی سێجیی سه‌ر به‌قه‌زای سیمیلی شاری دهۆک ده‌دۆزریته‌وه .ئه‌مه یه‌که‌مین جار نیه له ژیر سایه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کوشتنی رۆژنامه‌نوسان و تیرۆری سیاسی وپه‌لاماری هه‌موو ده‌نگێکی ئازاد ده‌درێت…با بۆ سه‌رکۆنه‌کردنی تیرۆر‌و ئینسان کوژی و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان و خنکاندنی قه‌له‌مه بویره‌کان هه‌موو پێکه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز ڕابگرین. با ئیتر دوا بزماری خۆمان بده‌ین له تابوتی تیرۆر و ئینسان کوشتن له کوردستاندا. با پێکه‌وه بۆ به‌رگری له ئازادی وپیشگرتن به تیرۆری ئازادی و ریسواکردنی تیرۆریستان بینه مه‌یدان. بانگه‌وازتان ده‌که‌ین بۆ به‌شداری له خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م نۆینه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له له‌نده‌ن. نه‌نگ و شه‌رمه‌زاری بۆ تیرۆر رۆژی پینجشه‌مه: 18/8/2016 کاتژمێر:1 تا 3پاشنیوه‌رۆ شۆین:به‌رده‌م نوسینگه‌ی نۆێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له له‌نده‌ن. 23 Buckingham Gate (4th Floor) London SW1E 6LB نزیکترین ئیشتگای قیتاری Victoria سته‌یشن کۆمه‌ڵێک له هه‌ڵسوراوی سیاسی و ئازادیخواز له له‌نده‌ن