5 لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: پۆلیسی فەرەنسا هەڵیان کوتایە سەر خێوەتگەی دانکیخ فەرەنسا_۳٠_۱٠_۲٠۲٠: هەواڵنێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە فەرەنساوە بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند’سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تیمێک لە پۆلیسی فەرەنسا هەڵیان کوتیە سەر خێوەتگەی دانکیخ و خێوەتی پەنابەرانیان دڕاند و پیداویستیەکانیان بردن’ هەروەها ئەوەشی ووت” هەفتانە پۆلیسی فەرەنسا دەچنە ناو جەنگەڵی دانکیخ خێوەتی پەنابەران دەدڕێنن و پێداویستییەکانیان ئەبەن بە نیازی ئەوەی پەنابەران نەمێنن لەو شوێنە و پەنابەران بێ شوێن و جێگە ئەبن، بەڵام ئەم کارە هیچ سود و کاریگەرییەکی ئەوتۆی نیەوئەو ڕێگاچارەیە نیە کە کە پەنابەران پێویستیانە هەربۆیە دوای هەر هێرشێکی پۆلیس بۆ سەر پەنابەران و هەر زوو خێوەتەکان دائەنێنەوە و دەس ئەکەنەوە بەگوزەرانی چاوەڕوانی بە ئومیدی پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا