پەنابەران بەزەبری هێز بەرەو شۆێنێکی نادیار ڕاپێچ کران

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی٢٧/٣/٢٠٢٠ پۆلیس و هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە زەبری هێز پەنابەرانی سەرسنوری نێوان تورکیاو یۆنان لە دەروازەی ( پازار کۆڵێ ) سەر بەشاری ئەدرنایان ناچارکردووە ئەو ناوچە سنوریە چۆڵبکەن و سواری پاسیان کردوون و بەرەو شؤێنێکی نادیار ڕاپێچکران”

هیوا ئەوەشی ووت”  پەیوەندیم بەچەندین پەنابەرەوە کردووە یەکێک لە پەنابەرەکان ووتی: سەرەڕای سەختی ژیانی ڕۆژانەمان لەو سنورە کە ڕۆژانە تەنها یەک ژەم نانمان وەردەگرت ئەویش پێکهاتبوو لە ( لەتێک سەموون پسکیتێک ئاوێک دەبوایە زیاتر لە( ٤ بۆ ٥ ) کاتژمێر لەسەرەدا بوەستینایە زۆر جار هەبوو بەبرسێتی سەرمان دەنایەوەو دەخەوتین
لەگەڵ ئەوەشدا بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ بە زەبری هێز سواری سەدان پاسیانکردین بەبیانووی بردنمان بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا “

ئەوە پەنابەرە ووتیشی” ژمارەمان نزیکی ( چوار هەزار پەنابەر ) دەبێت ئەوانەی خێزاندارن بەجیا دەخرانە پاسەوە ئەوانەشی گەنج و سەڵ بوون بەجیا دەخرانە پاسەوەو پاشان  دوای سواربوونی پاسەکان شوێنەکەیان بەتەواوەتی بەشۆڤڵ تەختکرد..”
هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا داوا لەگشت ڕێکخراوە مرۆڤ دۆست و ڕێکخراوی پەنابەری ونەقابە کریکاریەکان دەکات کە بە هانای ئەو پەنابەرانەوە بچن تەواوی هاوکارییە مرۆییەکانیان پێشکەش بکەن لە خۆراک و جل و بەرگ و پێداویستیە پزیشکیە تەندروستیەکان وڕێگا نەدەن ساتوسەودا بەژیانی پەنابەرانەوە بکرێت.

 

 

https://www.facebook.com/fidrasion/videos/3056281087725604/?t=0

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *